لە کۆمەڵکوژیەکەی خوێندنگەکەی تەکساس 10 کەس دەکوژرێن

لە دواین تەقەکردنی خوێناوی لە خوێندنگەیەکدا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دە کەس کوژران و نزیکەی 10 کەسیس برینداربوون. دەسەڵاتداران دەڵین دیمیتریۆز پەجۆرتزیز وا لە گرتوخانەی پۆلیس دایە. هاوکات لێپێچینەوە لە گومانلێکراوێکی دیکەش لەو رووداوە کراوە.

رۆژێکی ئاسایی خوێندن بوو لە دواناوەندی تەکساس ی باشوری رۆژهەڵاتی ئەمەریکا و کتوپر گۆڕا بۆ رۆژێکی خوێناوی. پەیج کری خوێندکار لە خوێندنگەی دواناوەندی سانافەی دەڵیت : گوێم لە چوار پێنج تەقە بوو ، هەر کەزانیم چی دەگوزەرێ بەخێرایی هەڵهاتم.

سەبارەت بە رووداوەکە دەسەڵاتداران دەڵین گوایە دیمیتری پەجۆرتزیز ی تەمەن 17 ساڵان رۆژی هەینی بەر لە کاتژمێر 8 ی بەیانی دەسترێژی گولە لە نێو خوێندنگەکەدا دەکات کۆژرانی چەندان کەس کە زۆربەیان خوێندکاری لاو بوونی لێکەوتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە وتەکەیدا لە بۆنەیەک لە کۆشکی سپی پەژارەی خۆی بۆ رووداوە دڵتەزێنەکە دەربڕی و گوتی:

ئەم مەسەلەیە بۆ ماوەیەکی دورودرێژە لە وڵاتەکەماندا روودەدات و لەدەستدانی ژیانی ئەو ژمارە کەسە دڵگران و خەفەتباری کردین . پرسەو سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە خانەوادەی هەموو ئەوانە دەکەین کە لەم هێڕشە قێزەونەدا رۆڵەیان لەدەستداوە.

فرماڕەوای ستانی تەکساس گرێگ ئابت گوتی چەند ئاگهیدانێکی پێشوەخت لەسەر گومانبارەکە هەبووە. ناوبراو گوتیشی ئەو چەکانەی لە کۆمەڵکوژیەکەدا بەکارهاتبوون باوکی گومانبارەکە بە شیوەیەکی یاسای پسوڵەی ئەوچەکانە هەبووە.

فرمانڕەوای ساتانی تەکسا کە کۆماریە دەڵیت: هیچ شتێک لەبارەی هۆشیاریدان لەسەر ئەم کەسەیان لەبەردەستدا نییە یان هێندەکەمە هەستی پێناکرێت. تەنها شت لەسەر فەیس بوکی دیمتری ئەو تیشێرتە یە کە لەسەری نوسراوە و دەڵیت ؛هاتوەتە ژیانەوە بۆ ئەوەی خەڵک بکوژم.

رۆژی هەینی هێزەکانی پۆلیس دوو ماڵ و ئوتومبیلێک کە پەیوەندیان بە گومانلێکراوەکەوە هەیە پشکنی و گوتیان چەند بۆمبێکیی دروستکراوی خۆماڵیان دۆزیوەتەوە . هەروەها دەسەڵاتداران لە نێو یاداشتەکانی ئەو گومانلێکراوەدا ئەوەیان بەدیکردوە کە دەڵێت ؛ پلانی ئەوە بووە دوای ئەنجامدانی کارەکەی خۆشی بکوژێ.