شیکاران دەڵین شیانی ئەردوغانێکی نەرمتر نییە

شیکاران دەڵین ؛ سەرکەوتنی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لە هەڵبژاردنەکەدا، دەسەڵاتێکی نوێ و بگرە بە هێزتری پێدەدات و دەشێت پێگەی ئەو پیاوە تورکە دەسەڵاتدارە بەهێزبکات و رێوشوێنێکی توندتر پیادەبکات بەرامبەر مەسەلەکانی بگرە هەر لە شەرکردن لە دژی ملیتانانی کوردی هەتا دەگاتە سیاسەتی دەرەکی وڵات. بەگوێرەی دەستورە نوێیەکە رابەری هەڵبژێردراوی تورکی گەورەترین دەسەڵاتی دەبێت لە ماوەی نیو سەدەدا ئەوەی وەک سەروک ئەردوغان دەڵێت ئاماژەی حوکمڕانییەکی تەواوی سەر تا پایی دەبێت.

نەیارانی ئەردوغان مەترسی هاتنەگۆڕی سیستمێکی ئۆتۆکراسیان بۆ وڵات هەیە.

هاوکات پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان ی سەرۆک ئەردوغان کۆنترۆڵی زۆرینە لە پەرلەمانیش دا دەکات ، ئەمەش بە یارمەتی مە هەپە ی هاوپەیمانەکەی واتا بزوتنەوەی نەتەوەپەرست کە گروپێکی راستڕەوی توندە و پێدەچێت پێداگری لەسەر هەڵوێستە توندەکانی خۆی بکات.

هەروەها رەجەب تەیب ئەردوغان دەتوانێت وەبیر ئەوانەی بێنێتەوە ،ئەوانەی گومانیان لە دەسەڵاتی هەبوو یان پێیان وابوو کە ئەردوغان سازش دەکات ، بەڵام رەجەب تەیب ئەردوغان توانی لە یەکەمین خولی دەنگدانەکەدا رێژەی لەسەدا 52.6 ی دەنگەکان بەدەست بێنێت ، کە رێژەی دەنگەکانی لە ساڵی 2014 زیاتر بوو.

جانا جەبور پرۆفیسۆری زانستی سیاسی لە زانکۆی po لە پاریس دەڵیت لە سایەی بەدەستهێنانی ئەم شەرعیەتە سیاسیەوە، رەجەب تەیب ئەردوغان دەرئەنجام سیستمی سەرۆکایەتی دادەمەزرێنێت و توانایەکی سیاسی رەهای لە سەر ئاستی نیشتمانی و نێونەتەوەیی دەبێت.