دکتۆر جەبار قادر: تورکیا بە بێ رەزامەندی روسیا ناتوانیت هیچ لە سوریادا بکات

دکتۆر جەبار قادر

سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان لە بەر دەم ئەندامانی پارتەکەی پارتی داد و گەشەکردن گوتویەتی کە هێزەکانی تورکیا ئەوانەی ئێستا لەنێو خاکی سوریادان دەمێننەوە هەتا ئەوکاتەی هاوڵاتیان لە سوریا هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن و خۆیان رابەری خۆیان هەڵدەبژێرن . هەروەها سەبارەت بە ئەندامێتی تورکیا لە نێو یەکێتی ئەوروپادا ، ئەردوگان دەڵیت ئەو پرسە هاوڵاتیانمان لە رێی ئەنجامدانی ریفراندۆمێکەوە یەکلای دکەنەوە. دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری خۆر‌هەڵاتی ناوەڕاست دەڵیت ئەو لێدوانانەی سەرۆکی تورکیا بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی نێو خۆیە و هەروەها بۆ ئەوەشە وایپیشانبدات کە هاوڵاتیانی تورکیا پرسە چارەنوس سازەکان یەکلایی دەکەنەوە.

سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەگەڵ دکتور جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سازداوە و دەتوانن لەم فایلە دەنگیەدا گوێبیستی ببن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتوێژ لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر