عومەر عینایەت:حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان دامەزراوەیی نییە و بە یاسا بەڕێوەناچێت.

Omar Enayat

عومەر عینایەت ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت؛ پەرلەمان کۆیلەی دەستی حوکمەتە و حوکمەتیش کۆیلەی دەستی حیزبە و حیزبیش خۆی کۆیلەی دەستی چەند بنەماڵەیەکە. ناوبراو دەشڵێت ئەگەر ئەم سیستمەی ئێستای حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق نەگۆڕدرێت و بە پێی یاسا هەرێمەکە بەڕێوەنەبرێت ،ئەوا من بە هیچ جۆرێک گەشبین نیم بەرامبەر حوکمەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە رادوێی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ بەڕێز عومەر عینایەت ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گؤڕان ئەنجامیداوە ،لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتوێژ لەگەڵ عومەر عینایەت