بانکی ناوەندی تورکیا بەڵێنی راگرتنی بەهای لیرە دەدات

ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵیت بانکی ناوەندی تورکیا ئەمڕۆ دوو شەممە پەیمانیدا هەموو توانایەکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ راگرتنی بەهای دراوەکەی ، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی لیرەی تورکی کەمیك دابەزینی بە خۆیەوە بینی کە لە سەروبەندی نیگەرانی وەبەرهێنەرانە سەبارەت بە سیاسەتی دروای لە تورکیا.

رۆژی هەینی رابردوو نرخی لیرە بە رێژەی 5.2 بەرامبەر دۆلار دابەزی ، ئەوەش خراپترین رۆژ بوو لەو دەمەوەی قەیرانی هەڵئاوسانی بەهای لیرە ساڵی رابردوو لە تورکیا روویدا هۆکارەکەشی سەرهەڵدانی ناکۆکی دپلۆماتی نێوان وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و نێوان تورکیا بوو.

لەو بارەیەوە بانکی ناوەندی تورکی رایگەیاند کە هەموو رێبازێکی دراوی و ئامڕازەکانی دیکە دراوی کە لە بەردەستیاندایە دەیخەنە گەڕ لە پێناو راگرتن و هێشتنەوەی نرخی دراوی لیرە ی تورکی و جێگیریشی.

دوای راگەیاندنەکەی ئەمڕۆیی بانکی ناوەندی تورکی، بەهای لیرەی تورکی کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخەکەی گەیشتە 5.64 بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکایی.