گەشەکردنی ژمارەی کەسانی بیانی لە ئەڵمانیا لە 2018 خاودەبێتەوە

ژمارەی ئەو بیانیانەی لە ئەڵمانیا دەژین ، ساڵی رابردوو بە رێژەی لەسەدا 2.7 زیادیکرد، ئەم رێژەیەش کەمترە لە ساڵانی پێشووتری. بەڵام ژمارەی ئەوانەی پسوڵەی کارکردنیان لە ئەڵمانیا وەرگرت و هاوڵاتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نین زیادبوونێکی بەرچاوی تۆمارکرد.

ئۆفیسی ئاماری فیدرالی ئەڵمانی ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند نزیکەی 10.92 ملیۆن کەس رەگەزنامەی بیانیان هەبوو ، لە کۆتایی ساڵی 2018 دا بە دانیشتوی ئەڵمانیا تۆمارکران و ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2017 دا 10.62 بوو. کۆی ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیا 83 ملیۆن کەسە.

ژمارەی هاوڵاتیانی بیانی لە ئەڵمانیا لە ساڵی 2015 دا گەیشتە 11.7 و لە ساڵی 2016 ژمارەی کەسانی بیانی لە ئەڵمانیا بووە 10.2 ئەمەش لەسەرو بەندی لێشاوی کۆچبەرانی ئاکامی جەنگ لە سوریا و عێراق و شوێنەکانی دیکە کە روویان لە ئەڵمانیا کرد.