ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پریش دەڵێت یاسادانەرێکی ناوداری دیموکراتەکان ئەمڕۆ لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان گوتی؛ وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا نایەوێت بە پەلەو بە هەڵەشەیی لە ئەفغانستان بکشێتەوە. ئەمەش لە سەرو بەندی هەوڵی بەردەوام بۆ کۆتایی هێنا بە جەنگ لە ئەفغانستان.
لەو بارەیەوە سەنتۆر "جین شەهین" لە کۆمیتەی کاروباری سەربازی ئەنجومەنی سەنات ،ئەوەی سەرپەرشتی کاروباری لەشکری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەکات جەختی لەوەکرد کە دەبێت خانمان ئامادەییان هەبێت لە سەر مێزی دانوساند هاوکاتی ئەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەوڵی دانوساند لەگەڵ گروپی تالیبانی ئەفغانی دەدات.
سەرۆک ترەمپ ساڵی رابردوو بە راوێژکارانی خۆی گوت کە دەیەوێت ئەو 14 هەزار سەربازە ئەمریکاییانەی بوونێکی کاریگەریان لە ئەفغانستاندا هەیە، بە نزیکەی نیوە کەمبکاتەوە ، ئەمەش بووە مایەی رەخنە گرتن لە سەرۆک ترەمپ بەوەی کە هەوڵی کشانەوەیەکی بە پەلە و بێپلان دەدات.
لە وتەکەیدا بۆ پەیامنێران" لە باڵوێزخانەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە کابول " جین شەهین" گوتی ؛ ئەوەی ئێمە لێرە گوێ بیستی بووین ئەوەیە هەرچی دانوسانەکان کۆتایی بە شەڕەکە بێنێت، دەبێت زۆر بە وردی بکرێت ئەوەی کە هەموو لایەنەکان بەشداری لە دانوسانەکاندا بکەن و هەروەها نابێت وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێپلان لە ئەفغانستان بکشێتەوە.