تورکیا دەڵیت: ئەو نیگەرانیەکانی ناتۆ سەبارەت بە موشەکی s 400 روسی رەچاو دەکات

وەک ئاماژەی دڵنەوایی و ئاشتکردنەوە سەبارەت بە کڕینی موشەکی روسیایی لە جۆری s 400 لەلایەن تورکیاوە، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی ؛ ئەنکەرە نیگەرانیەکانی هاوپەیمانی ناتۆ بە هێند وەردەگرێت سەبارەت سەودای کڕینی ئەو جۆرە موشەکە لەلایەن وڵاتەکەیەوە لە روسیا ئەو کارەی ئاڵۆزیەکانی نێوان واشنتن و ئەنکەرەی بەرەو هەڵکشان بردوە.

ئەوەی جێی ئاماژەی سەودای کڕینی s 400 ی روسیایی لەلایەن تورکیاوە واشنتنی توڕەکرد و پاڵی بە بەرپرسانی ئەمەریکاییەوە نا بەشداریکردنی تورکیا راگرێت لە پرۆگرامی فرۆکەی F 35 جەنگی ئەمەریکا و هەروەها واشنتن ئاگاهی دایە تورکیا لە سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بە سەریدا ئەگەر ئەو جۆرە موشەکە لە روسیا بکڕێت.

هاوکات واشنتن دەشڵێت بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای روسی پێکەوە لەگەڵ فرۆکەی جەنگی ئەمریکایی لە جۆری ئێف 35 لەگەڵ سستەمی بەرگری هاوپەیمانی ناتۆ یەکناگرنەوە ، وەک دەڵیت بە هۆی نیگەرانی بەرگرییەوە.

مەولود جاوش ئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی کۆنفرانسێکی هەواڵی لە ئەنکەرە بە پەیامنێرانی گوت ؛ ئێمە لە نیگەرانیەکانی هاوپەیمانی ناتۆ تێدەگەین و رەچاوی دەکەین و راستیش نیە ئەگەر بگوترێت تورکیا رەچاوی ئەم مەسەلەیە ناکات.

ئەم لێدانەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای سەردانکردنی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ واشنتن دێت ، هەروەها دوای کۆبونەوەیەکی نێوان سەرۆک ترەمپ و نێوان زاوەکەی ئەردوغان لە کۆشکی سپی کە تێدا هەردولایان باسیان لە مەسەلەی موشەکی جۆری s 400 ی روسیایی کرد ئەوەی تورکیا بە نیازە لە روسایی بکڕێت.