خالید تەوەکولی: بە بێ دپلۆماسیەکی کارا شیانی هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئەمەریکا و ئێران هەیە.

پارچەی فرۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمەریکاییەکە

وەک کاردانەوەی لە دژی بەردانەخوارەوەی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمەریکا لە کەنداودا لەلایەن ئێرانەوە، سەرۆک ترەمپ بڕیاری بە ئامانجکردنی چەند ئامانجێکی لە نێو ئێران دا ، بەڵام لە دوا چرکەساتدا سەرۆک پەشیمان بووەوە، وەک خۆی گوتی لە پێناو پاراستنی گیانی چەندان ئێرانی. ئایا هۆکاری دیکە جگە لەوە هەبوون، لەوەڵامدا خالید تەوەکولی کۆمەڵناس و شیکاری سیاسی کاروباری ئێران دەڵیت بەڵی هۆکاری سەرەکی ئەوە بوو ئەمەریکا رەنگە لایەنگری شەڕ نەبێت یان ئەگەر شەڕێک هەڵبگیرسێت، ئەمەریکا خۆی کات و ساتەکەی دیاری بکات نەک ئێران.

سەرۆک ترەمپ سزا نوێیەکانی سەر ئێران مۆردەکات

سەرۆک ترەمپ دەڵیت ئەمەریکا خوازیاری دانوسانە لەگەڵ تاران بەڵام بەبێ مەرجی پێشوەخت لەلایەن ئێرانەوە ، لە بەرامبەریشدا ئێرانیش دەڵیت بەو مەرجە دانوسان لەگەڵ ئەمەریکا دەکات، ئەگەر گەمارۆکانی سەر ئێران بەر لە دانوسان هەڵگیرێن. لەو بارەیەوە دکتۆر خالید تەوەکولی دەڵێت ؛ پێموانیە ئەم دوولایەنە بە شێوەیەکی ئاسایی پێک بێن و زۆر لەیەکەوە دوورن و هەروەها دوژمنایەتیەکەیان ئێجگار زۆرە.

ئایا گەمارۆکانەی ئەمەریکای سەر ئێران چۆک بە تاران دادەدات هەتا مل بۆ داواکانی ئەمەریکا بدات؟ دکتۆر خالید تەوەکولی دەڵێت؛ پێموانیە ئەمەریکا بە گەمارۆکانی بتوانێت ئامانجەکانی خۆی لە ئێرانی داوادەکات بپێکێت ، چونکە بینیمان گەمارۆکانی ئەمەریکا بەسەر وڵاتانی وەک کوبا و کۆریای باکور سەپاندنی ئەو ئاکامەی ئەمەریکا چاوەڕوانی لێدەکردن ، وا دەرنەچوون.

تەواوی ئەم وتوێژەی سمکۆ عەزیز لە رادوێی کوردی دەنگی ئەمەیکا لەگەڵ دکتۆر خالید تەوەکولی کۆمەڵناس و شیکاری کاروباری سیاسی ئێران کردویەتی لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتوێژ لەگەڵ دکتۆر خالید تەوەکولی