ڕیکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ناچارکردنی پەنابەرانی سوریا بۆ بەجێهێشتنی لوبنان سەرکۆنە دەکات

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆف ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتدارانی لوبنانی سەرزەنشت کرد بە هۆی روخاندنی ئەو ژورانەی پەنابەرانی سوریای لە نێو کەمپی پەنابەران لە لوبنان بە چیمەنتۆ بنیاتیان ناوە و ئەم هەنگاوەشی بە فشارێکی نا رەوایانە لە قەڵمدا، وەک دەڵیت بەهۆی ناچارکردنی ئەو پەنابەرە سوریاییانەی لە لوبنان نیشتەجێ بوون بۆ گەڕانەوەیان بۆ سوریا.

ئەوەی جێیئاماژەیە سوپای لوبنانی رۆژی دووشەممەی رابردوو دەستیکرد بەروخاندنی ئەو ژورە کۆنکرێتیانەی کە پەنابەرانی سوریایی لە کەمپی پەنابەرانی لوبنانی لەشارۆچکەی سنوریی عەرسال ی لوبنانی بنیاتیان ناوە و تێدا نیشتەجی بوون و ماوەیەکیان داوەتە ئەو پەنابەرە سوریایانە کە ئەو ژورە کۆنکرێتیانەی بنیاتیان ناوە بروخێنن، چونکە بە ناقانونی لەقەڵەمی دەدەن و بەرپرسانی لوبنانی مەترسی ئەوەشیان هەیە کە ئەو ژورانە بکەنە شوێنی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لەو کەمپەی عیرسال لە لوبنان.

هەر لەو بارەیەوە بیڵ فریلیک بەڕێوەبەری پرۆگرامی مافەکانی پەنابەران ی رێکخراوی هیومان رایتس ۆچ لە بەیانامەیەکدا گوتی ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی لوبنانی فشارێکی نارەوایانەیە بۆ سەر پەنابەرانی سوریایی و هەوڵێکیشە بۆ دەرپەڕاندنیان و ناچارکردنیان بۆ گەڕانەوە بۆ سوریایی بە جەنگ وێران بوو . ناوبراو گوتیشی زۆرێک لەو پەنابەرە سوریاییانە مافی خۆیانە لە گەڕانەوە بۆ سوریا بترسن چونکە دووچاری گرتن و ئەشکەنجەدان و خراپی مامەڵکردن لەگەڵیاندا دەبنەوە لەسەر دەستی پیاوانی ئاسایشی سوری.