ئاژانسی هەوالەکانی رۆیتەرز گوتی ؛ دوو بەرپرسی تورکی ئەمڕۆ بە ئاژانسی هەواڵەکانی رۆیتەرزیان گوتووە کە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەسترێژی گوللەیان لە بنکەیەکی چاودێریکردنی لەشکری تورکی لە باکوری رۆژئاوای سوریا کردوە و دەشڵین تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.
ئەوەی جێی ئاماژەی ئەم رووداوەی ئاماژەپێدراوی ئەمڕۆ دوای ئەوە دێت کە هێزێکی لەشکری تورکی و ماشێن و کەلوپەلەکانیان رۆژی دوو شەممەی رابردوو کرانە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی. ئەو هێزەی کەوتە بەرهێرشە ئاسمانیەکە وەک تورکیا راگەیاندبوو ، بەرەو بنکەیەکی دیکەی چاودێری سەربازی لە باشوور هەر لە نێو خاکی سوریادا بەڕیکەوتبوون.
حکومەتی تورکیا 12 بنکەی چاودێریکردنی لەشکری لە باکوری رۆژئاوای سوریا دامەزراندوە ، ئەمەش بە گوێرەی رێکەوتنێکی ئەنکەرە لەگەڵ روسیا و ئێران. هەر لەو بارەیەوە دوێنی " ئیبراهیم کالن" وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا گوتی ؛ سەرجەم بنکەکانی چاودێریکردن لە نێو خاکی سوریادا لەکارەکانیان بەردەوام دەبن و دابینکردنی کۆمەک و یارمەتی پێویست بوویان بەردەوامی دەبێت.