نەتەوەیەکگرتوەکان ئەمڕۆ هەینی گوتی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لە ناوچەی ئیدلیب لە سوریا پتر لە 235 هەزار کەس لە ناوچەکە هەڵهاتوون ، هاوکاتی چربوونەوەی هێرشەکانی رژێمی سوریا و روسیا بۆ سەر دواین بنکە و قەڵای سەرەکی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن لە ئیدلیب.
ئاژانسی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت ؛ بە هۆی ئاوارەبوونی بە کۆمەڵی دانیشتوانەکەی لە نێوان 12 بۆ 25 ئەم مانگە ، ناوچەی مەعەڕەت ئەلنوعمان لە باشوری ئیدلیب ئەوەی شەڕ و توندوتیژی بەرۆکی گرتوە ، ناوچەکە دانیشتوانی تێدا نەماوە .
پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس لە ناوچەکەدا دەڵێن لەم رۆژانەی دوایدا خەڵک بە کۆمەڵ ناوچەکە بەجێ دەهێڵن. هەروەها ئەو شاڕێیەی کە باشوری پارێزگای ئیدلیب بە باکورەوە دەبەستێتەوە جموجۆڵیکی زۆری پیک ئابو ئوتومبیلی تێدا بەدیدەکرێت کە سەرگەرمی گواستنەوەی هاوڵاتیانی سیڤیلن ئەوانەی لە ناوچەی شەڕ هەڵدێن.
لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە هێزەکانی حوکمەتی سوریا بە پاڵپشتی روسیای هاوپەیمانی بەشار ئەسەد هێرشەکانیان بۆ سەر جیهادیەکان لە باشوری پارێزگای ئیدلیب چڕکردوەتەوە، ئەمەش وێڕای سەودای ئاگربەستەکەی مانگی ئابی ئەم ساڵ کە تورکیا و فەرەنسا و هەروەها نەتەوەیەکگرتوەکان دەستەبەریان کردوو داوای هێورکردنەوەی شەڕ وتوندوتیژیەکان دەکەن.
بە هۆی هێرشەکانی سوریا و هێرشی ئاسمانی روسیاوە ، پێکەوە هەردوو لایان توانیویانە دەست بەسەر دەیان شارۆچکە و گونددا بگرن و لە چنگی جیهادیەکانی دەربێنن ، بە هۆی پێکدادانەکانەوە بەسەدان لە هەردوو لایەنی بەشەر هاتوو هەتا ئێستا کۆژراو.