عێراقیەکان ئەمڕۆ کاردانەوەی جیاوازیان هەبوو سەبارەت بە ئاماژەکانی بەرهەم ساڵح ی سەرۆک کۆماری عیراق بۆ دەست لەکارکێشانەوەی لە ئاکامی بەرەنگاربوونەوەی لە بەرامبەر ئەو لایەنە عێراقیانەی سەر بە ئێران، واتا ئەوانەی پێداگریدەکەن لەسەر ئەوەی کە دەبێت دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ وڵات لە هەناوی دەسەڵاتەوە بێت.
هەندێک لە عێراقیەکان سەرۆک کۆمار بە پێشێلکردنی دەستوری وڵات تۆمەتبار دەکەن، لە بەرامبەردا کەسانی دیکە دەڵێن رەتکردنەوەی ئەسەعەد ئەلعیدانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە کارێکی نیشتمانی بووە لە بەرامبەر فشاری پارتە گەندەڵەکانی دەکریکەنە سەری. نارەزایانی عێراقی هەردوو راسپێدراوانی پێشوو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانیان دەست بەجێ رەتکردەوە
بەرهەم ساڵح ی سەرۆک کۆماری عێراق دوێنێ دوای چەندان رۆژ لە بەرهەڵستیکردنی بەرامبەر بەربژارکردنی سەرۆک وەزیرێکی نوێ بۆ حوکمەتێکی بێلایەن ، مشتومڕی دیکەی هێنایە ئاراوە . سەرۆک کۆمار هەردوو بەربژاری پێشوو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەتکردەوە ئەوانەی لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکران ، گوشارەکانی سەر سەرۆک کۆمار لەو بارەیەوە وایکرد کە ئامادەیی خۆی بۆ دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پیشان بدات.
هەندێک لە عێراقیەکان هیواخواز بوون ئەمڕۆ هەینی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان لە میانەی وتاری باوی هەینی خۆیدا روونکردنەوە لەسەر قەیرانی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ بۆ عیراق بدات ، ئەوەی رەوشی وڵاتەکەی زیاتر ئاڵۆزکردوە. بەڵام ئایەتوڵا عەلی سستانی ئەم جارەیان باسی لە بارودۆخی سیاسی عیراق لە وتارەکەیدا نەکرد و خۆی لە مشتومڕی چینی سیاسی وڵات بەدوور راگرت ، ئەو گروپەی کە شەقامی نارازی عێڕاقی سەرزەنشتیان دەکەن و بەگەندەڵ کاران ناویان دەبەن. نارەزاییەکانی شەقامی عیراقی دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێستا وڵات وا پێدەنێتە چوارەم مانگیەوە و هەتا ئێستا لە میانەی توندو و تیژیەکاندا نزیکەی 460 عێراقی کوژراون و 25 هەزاریش بریندار بوون.