فلیپین رێگری لە هاتنی دوو ئەندامی ئەنجوومەنی پیران وەک گەشتیار بۆ وڵاتەکەی دەکات

ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس گوتی ؛ وتەبێژی سەرۆکایەتی فلیپین ئەمرۆ رایگەیاند حوکمەتی فلیپین رێگریکردوە لە هاتنەناوەوەی دوو ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەی و هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە دەبێت داوای ڤیزەی هاتنە ناوەوە بۆ فلیپین بکەن ئەگەر هاتوو واشنتن گەمارۆ بەسەر ئەو فلیپیانەدا بسەپێنێت کە دەستیان هەبووە لە بەندکردنی کەسایەتییەکی ناوداری ئۆپۆزیسیۆنی فلیپینی.

دەسەڵاتداران لە فلیپین رێگریان لە ریچرد دوربین و پاتریک لیهی دوو ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە چوونە نێو فلیپین کرد بەهۆی هاوپێچکردنی بەندێک لە نێو بوجەی ساڵی 2020 ئەمەریکا ئەوەی بەمەبەستی رێگریکردنە لە بەرپرسانی حوکمەتی فلیپینی بۆ هاتنیان بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا. واتە ئەوانەی دەستیان هەبوە لە بەندکردنی سەنەتۆر خاتو لەیلا دیلیما و هەروەها ریگریلێکردنی ناوبراو لە چوونی بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا.

سەنەتۆری فلیپینی لەیلا دیلیما ئۆپۆزیسیۆنێکی سەرەکی دژ بە " رۆدریگۆ دوتیرتی " سەرۆکی فلیپینە و خاتوو لەیلا رەخنەی لە سیاسەتەکانی سەرۆکی فلیپین گرتوە پەیوەست بە ریبازەکانی بۆ لەناوبردنی مادە هۆشبەرەکان لە وڵاتەکەیدا ، ئەو سیاسەتەی هەتا ئێستا بە هەزاران لە هاوڵاتیانی فلیپین بوونەتە قوربانی ئەم سیاسەتەی سەرۆکی فلیپینی.