نەوید ئەفکاری پاڵەوانی زۆرانبازی ئێرانی لەسێدارە دەدرێت

زۆرانبازی ئێرانی نەوید ئەفکاری کە بە هۆی ئەوەی گوایە پاسەوانی ئاسایش لە کاتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی دژی حکومەت لە ساڵی 2018 دا کوشتبوو ڕۆژی شەممە لەسێدارەدرا. تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران لەسێدارەدانەکەی ڕاگەیاندووە.

میدیای دوڵەتی ئێران لەزاری سەرۆکی دادوەری ئوستانی فارسی باشوری وڵاتەکە کازم موسەڤییە ڕایگەیەیاند ئەفکاری " ئەم بەیانییە لەسێدارە درا پاس گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر داوای دایک و باوک و خێزانی قوربانییەکە."

ئەفکاری بە کوشتنی پاسەوانێکی ئاسایشی خۆجێهی دەزگایەکی ئاوی حکومەت بە ناوی حەسەن تۆرکەمان، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. بە پێی ڕاگەیاندنی حکومەت دادگای باڵای ئێران پێداچوونەوەی بەسەر دۆسێکەیدا لە کۆتایی مانگی هەشت ڕەتکردەوە.

بەپێی گوتەی بنەماڵەکەی و چالاکوانان، ئەفکاری تەمەن 27 ساڵ گوتویەتی لەژێر ئەشکەنجەدا وای لێکراوە دان بەوتاوانەدا بنێت کە نەیکردووە، پارێزەرەکەشی دەڵێت هیچ بەڵگەیەک لەسەر تاوانباربوونی نییە.

دەستەی داوەری ئێران ئیدیعاکەی ڕەت دەکەنەوە.

یەکێتییەکی جیهانی بە نوێنەرایەتی 85 هەزار وەرزشکار ڕۆژی سێشەممە داوای دەرکردنی ئێرانی کرد لە وەرزشی جیهانی ئەگەر بێت و ئەفکاری لە سێدارە بدات.

دۆسێی ئەفکاری بووە جێگای سەرنجی ئێرانییەکان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە سەرەتای ئەم مانگە داوای لە ئێران کرد نەوید ئەفکاری پاڵەوانی زۆرانبازیی ئێران لە سێدارە نەدات.

سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو " بۆ ڕابەرانی ئێران، زۆر پێی دەزانم ئەگەر ژیانی ئەم پیاوە گەنجە ڕزگار بکەن و لەسێدارەی نەدەن. سوپاس!"

کوشتنی حەسەن تۆرکەمان لە پەراوێزی ناڕەزاییەکانی دژە حکومەت لە شیراز و شارەکانی دیکە لە دژی خراپتربوونی دۆخی ئابووری ئێران ڕوویدا لە ناویاندا دابەزینێکی زۆری بەهای دراوی وڵاتەکە. دەسەڵاتی ئاینی ئێران خۆپیشاندانەکانی شەقام بە " چەتەگەرایی" دەستکیسەی ئەوانەی کە لەدەرەوەی وڵاتن و دوژمنانی بیانی لەقەڵەم دەدات کە مەبەستی ئەمەریکاو ئیسرائیلە.

کاربەدەستان لە شیراز ئەفکاری و وەحیدی برایان لە 17 ی مانگی 9 ی ساڵی 2018 لە پەیوەندی بەو کوشتنەوە دەستگیر کرد و لە کۆتایی هەمان ساڵدا سێهەم برایان حەبیبیش دەستگیر کرا. هەرسێکیان لە زیندانی عادل ئابادی شیراز مانەوەو لە یەکتر جیا کرانەوە.

دادگای تاوانی ئوستانی فارس سزای مەرگی بەسەر نەویددا سەپاند و و وەحیدیشی بۆ 27 ساڵی زندانی کردن سزادا بە تاوانی هاوکاری کردن لەو کوشتنەدا.

هەر سێ براکە لەلایەن دادگایەکی جیای شۆڕشەوە لە شیراز بە چەندین تۆمەتی ئاسایشی لە ناویاندا گوایە تێوەگلان لە کوشتنی تۆرکەمان و ناڕەزایەکانی دژ بە حکومەت کە هاوکات بووە لەگەڵی، تاوانبار کران. ئەو دادگایە سزای دووهەمی لە سێدارەدانی بەسەر نەوییدا سەپاند بە تاوانی کە نێوی لێنراوە " موحارب " یان " دژایەتی کردنی خودا " و 27 ساڵ زیندانی بەسەر وحید و حەبیبدا سەپاند بەهۆی ئەوەی گوایە هاوکارییان کردووە.