هاوکاتی زیادبوونی قەیرانەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و حکومەتی بەغدا لەسەر چەندین کێشە ، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەم دواییانە سەردانی تورکیای کردو مەسەلەکانی ئاسایش و ئابووری و چەندین بابەتی تر تەوەرەی وتوێژەکانی بوو لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە.
لەم بارەیەوە دکتۆر کامەران بەرواری مامۆستا لە زانکۆی دهۆک دەڵێت " بەڕای من تورکیا لە مێژە هەوڵ دەدات کازمی بە سەردانێک بۆ تورکیا ببات و پەیامی خۆی پێ بگەیەنێت و ئەجێندای پاشەڕۆژی وڵاتەکەی لە عێراق بۆ دیاری بکات هەر بۆیە بینیمان پێشتریش وەزیری دەرەوەی عێراقی بانگهێشت کرد و هەندێک گفتوگۆی لەگەڵدا کرد زەمینەی بۆ ئەم سەردانەی کازمی خۆش کرد."
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و بەغدا لەسەر هەرێمی کوردستان دکتۆر بەرواری بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند " کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان زۆر دەبێت چونکە ئامانجی مستەفا کازمی و ئامانجی تورکیا یەک ئامانجە مستەفا کازمی دەیەوێت هێواش هێواش حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە و تورکیاش هەماش شتی دەوێت."
ئەو مامۆستایەی زانکۆی دهۆک دەشڵێت "باشترین بژاردە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بنیاتنانی هاوئاهەنگی و تەباییە لەگەڵ سەرجەم کوردان لە پارچەکانی دیکە."
دەقی وتووێژەکەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ دکتۆر کامەران بەرواری
Your browser doesn’t support HTML5