شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق بەمدواییانە کرایە ئامنجی دوو هێرشی بە فرۆکەی درۆن . ئەنجامدەرانی ئەو دوو هێرشە ناردنی پەیامی تایبەتیان لە پشتی ئەو هێرشەوە هەبوو. هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق ئەوانەی سەر بە ئێرانن و کارنامەی ئێران لە عێراقدا جێبەجێ دەکەن ناوە ناوە هێرشی موشەکی و بە درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) ئەنجامدەدەن و تیایاندا بەرژەوەندی وبنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج. ئەمەریکاش دەستەوەستان نەبووە بەرامبەر ئەم هێرشانەی گروپەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران، رۆژی 28 ی مانگی حوزەیران ئەمەریکا هێرشی کردەوە سەر ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی لە نێو خاکی سوریا و عێراق وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ هێرشەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی. سمکۆ عەزیز لەبەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا تاوتوێی ئەم بابەتەی لەگەڵ دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا ، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئێستای لیژنەی ئاسایکردنەوەی کەرکوک دەڵێت "دەبێت ئەو وڵاتانەی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بەرژەوەندیان هەیە، دەبێت کاردانەوەکانیان بەرامبەر هێرش کردنە سەر شاری هەولێری پایتەختی عێراق لە چوارچێوەی سەرکۆنەکردن دەربچێت بە کردار کاردانەوەکانیان بەرامبەر ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی هەبێتکە سەر بە ئێرانن وکارنامەی ئێران لە عیراقدا جێبەجێدەکەن".
دەقی وتووێژەکە.
Your browser doesn’t support HTML5