هێرشەکەی غوێران ئاماژەیەکە بۆ مەترسی زیاتر لە ناوچەکە

Your browser doesn’t support HTML5

هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر زیندانی غوێرانی شاری حەسەکە لە 20ی مانگی یەکدا بووەتە هۆی قەیرانێکی نوێ لە هەرێمەکە و دەستبەجێ کاریگەری لەسەر دۆخی ئاسایشی ناوچەکە دروستکردووە، هەروەها ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو دانیشتوانی ناوچەکە زیادیکردووە. ئەمەش وایکردووە پرسی کۆتایهێنان بە داعش ببێتە جێگای گومان.