ڕووسیا هێرشه داگیركاریه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به ئه‌نجام گه‌یاند و شەڕەکە بەردەوامی کێشاوە. له به‌رامبه‌ردا ئه‌مەریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆش، هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر ڕووسیادا، بەدەر لە هەر دەست تێوەردانێکی سەربازی.
هه‌رچه‌نده پێشتریش بەر لە ئەنجامدانی هێرشەکانی رووسیا، ئاماژه به‌م سزایانه ده‌كران. به‌ڵام پوتن دوای بڕیاره‌كه‌ی خۆی كه‌وت و هێرشه داگیركارانهكهیان بۆ سه‌ر ئۆكرانیا بە ئەنجام گەیاند.
له به‌رنامه‌ی ئەم هەفتەیەی هه‌له‌و واشنتن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو میوانانی بەرنامە، به‌ڕێزان دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر مامۆستای زانكۆ له ڤیەننا و شاره‌زای په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها خه‌سره‌و ئه‌ڵماسی خوێندكاری په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له زانكۆی جۆن هابكنز له واشنتن، ئه‌و مژاره تاووتوێ دەکەین.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه و سووربوونی پوتن لەسەر ئه‌نجام دانی، له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر كه‌مال ده‌ڵێت ''من له‌و باوهڕیهدا نیم ناتۆ و ئه‌مەریكاش له‌سه‌ر ئۆكرانیا شه‌ڕێكی فراوانتر به‌رپا بكه‌ن، ئه‌مه گه‌مه‌یه‌كی سیاسییه به زۆریش ڕەههندی ئابووریان هه‌یه. ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی زیاتر بخرێته سه‌ر ڕووسیا له قازانجی ئه‌مەریكایه، كه ره‌نگه وزه‌ی ئه‌مەریكا باشتر بگاته ئه‌وروپا، به بروای من شه‌ڕه‌كه پهرهناسێنێت، به‌ڵام شه‌ری ئابوری په‌ره ده‌سێنێت."
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری فراوان بوونی شه‌ره‌كه‌و ئایا ئه‌مەریكا ته‌نها به سزای ئابوریه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه، خەسرەو پێی وایە ئەم شەڕە رەهەندی ئابوریەکەی کە لە وزەدا خۆی دەبینێتەوە، ڕەهەندێکی باڵ کێشە بەسەر کۆی دیمەنەکەوە. دەشڵیت "لە رابردوودا ئەو گازەی کە ڕووسیا لە ڕێگەی نۆرس ستریم یەکەوە بۆ ئەوروپا ڕەوانە دەکرا، بۆریەکانی بە خاکی ئۆکرانیادا گوزەر دەبوون، لە بەرامبەردا ئۆکرانیاش پارەی ترانزێتی لەسەر وەردەگرت.
ڕووسیا پاش تەواو کردنی هێڵی نۆرس ستریم 2 هەناردەکردنی گاز کە بەبێ ئەوەی بە ئۆکرانیادا بڕوات تەواوی کردووە و بە ملیاران دۆلاری تیا خەرج کراوە، مۆڵەتی کارپێ کردنی راگیرابوو. لە بەرامبەردا ئەمەریکاش بەلایەوە بازاڕی ئەوروپا گرنگە بۆ ساخ کردنەوەی گازی شل هەرچەندە نرخەکەی لەسەر ئەوروپا گرانتر دەوەستێتەوە. هەروەها خواستێکی ئەوروپیش هەبوو کە دەخوازن لە ژێر ئەو هەیمەنەتەی رووسیا دەرچن کە بە زۆری ئەوروپا پشتیان بە گازی رووسیا بەستبوو". سەبارەت بەو بۆچوونەش کە ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە تەنها چەکی دەستیان سزا ئابوریەکانە بۆ سەر رووسیا، خەسرەو ئەڵماسی دەڵێت "ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه له ئه‌مەریكا خه‌ڵك خوازیاری شه‌ڕێكی دیكه نین، هه‌ر ئه‌وه‌ش دهستو پێی سه‌رۆك بایدنی به‌ستووه. زۆر ئه‌گه‌رێكی كه‌مه كه ئه‌و شه‌ره ببێته شهڕكی چه‌كداری و به‌شداری كردن. ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئۆكرانیا ئه‌ندامی ناتۆ نیه‌و ئه‌ندامێكی ناتۆ نه‌كه‌وتوه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، بۆیه زیاتر ده‌یانه‌وێت له رووی ئابورییه‌وه ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن."
بەپێی ڕاو بۆچوونی دکتۆر کەمال ئەم داگیرکاریەی رووسیا هەنگاوێکە لە لایەن پۆتینەوە بۆ گێرانەوەی سەنگ بۆ روسیا لە ناوچەکە و وەک دەڵێت ، لە سەردەمی پۆتنیشەوە، رووسیا کەوتووەتە پەل هاویشتن. "ئۆکرانیا لە داهاتودا دەبێتە گرفت بۆ رووسیا، نەک لەبەر ئەوەی هاوسنوورن، بەڵکو پوتنیش ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو زانستە تەکنەلۆژیایەی لەوێ هەیە، زانستی ئەتۆمی، لە ماوەیەکی کورت دەمدا دەیان کاتە خاوەنی نەک چەکی ئەتۆمی، بەڵکو موشەکە زۆر پێشکەوتووەکانی گواستنەوەی چەکی ئەتۆمیش."
لە ساڵی 1994 دا راوێژکارێکی ئەوسای جێمی کارتەر وتویەتی کە رووسیا بە بێ ئۆکرانیا نابێتە ئیمبراتۆرییەت، رەنگە ئەم هەوڵەی پوتن بەو خەیاڵەوە بێت. ئەوەتا رووسیا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش جێ پێکانی خۆی کردووەتەوە، لەو بارەیەوە خەسرەو ئەڵماسی دەڵێت "رەنگە رووسیا بیەوێت ئیمراتۆریەتێکی هەبێت، یاخود هەوڵ بدات قسەی یەکەمی هەبێت لە ناوچەکە و چەکی دەسیتیشی وزە بێت، بەڵام رەنگە ساڵانی ئایندە وزەی سەوز جێگەی لێژ بکات بەو وزانەی کە دوکەڵیان هەیە، لەبەر ئەوە ئەو خەونە دوورە، بە بروای من بۆ کێبڕکێی هێزی یەکەم، چین دەبێت نەوەکو رووسیا. لە ئێستادا رەنگە چارەسەری ئەو ئازارە بکات کە رووسیا بچووک دەرکەوتووە، پێ دەچێت لە کورت دەمدا شیانی ئەوەی هەبێت، بەڵام بوون بە ئیمبراتۆریەت و هێزێکی ناوچەیی و جیهانی ئەوە بە دوور دەزانم."
وەک لە دوا دەرکەوتن و لێدوانی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی رایگەیاندووە، " کارەکانی رووسیا دەریدەخەن، سزاکان بەس نییە." سەرۆکی ئەمەریکاش جۆو بایدن لە لێدوانەکانیدا سەرەڕای گورزێکی لە سزای ئابووری بەسەر رووسیادا راگەیاندووە، بەڵام لە رووی سەربازیەوە دووپاتی کردووەتەوە کە شەڕ لەگەڵ رووسیادا ناکەن.
لەو بارەیەوە دکتۆر کەمال مامۆستای زانکۆ لە ڤیەننا دەڵێت "ئەو زل هێزانە شەری نوێنەرایەتی دەکەن، ئەو جۆرە شەرانە لە زۆر شوێن بەڕێوە دەچن، لە سوریا لە یەمەن. ئەوەی کە لە ئۆکرانیاش روودەدات شەڕی نوێنەرایەتی کردنە، کاریگەری و پریشکی بۆ شوێنی دیکەش دەبێت، بۆ ناوچەی جوگرافیای تر و شەڕی نوێنەرایەتی دیکە وەکو سوریا و رۆژئاوای کوردستان و تەنانەت هەرێمی کوردستانیش، چونکە کوردیش بەشێکین لەو شەری وزەیە کە زل هێزان بەڕێوەی دەبەن، بوونی پێگەی رووسیا لە کوردستان لە رێگای کۆمپانیای نەوتیەوە زۆر گەورەیە، هەروەها بوونی هێزی ئەمەریکاش لە رۆژئاوا و لە هەرێمی کوردستانیش زۆر گەورەیە، جگە لەوەش بوونی سەربازی رووسیاش لە سوریا بەهەمان شێوە."
Your browser doesn’t support HTML5