کوردەکانی سوریا چۆن دەڕواننە شەڕی ئۆکرانیا بەتایبەتی کە هەردوو هێزی نێودەوڵەتی ڕووسیا و ئەمەریکا ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەم قەیرانەدا، کە بە هەمان شێوە ئەو دوو هێزە لە باکوری سوریادا بڵاوبکەنەوە.
بەڕای چاودێران و سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا بەرژەوەندی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا جیاوازە لە بەرژەوەندییەکانی لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
بەڵام سوورن لەسەر ئەوەی کە قەیرانی ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر کێشەی سوریا دەبێت.
دکتۆر سلێمان ئیلیاس، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی فورات، سەبارەت بەم شەڕەی ئێستا لە ئۆکرانیا هەیە دەڵێت" زیاتر کاریگەرییە گەورەکانی لەسەر ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست دەبێت نەوەک لەسەر سوریا."
ئەوەش نیشان دەدات کە ئامانجی سەرەکی ڕووسیا لە سوریا پاراستنی ڕژێمی سوریایە و دژی مافەکانی کوردانی سوریا نییە.
لە لایەکی دیکەوە هەندێک لە سیاسەتمەدارانی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاندووە کە کێشەکان بە شەڕ و بەهانە چارەسەر ناکرێت. بۆیە شەڕی ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر دۆسیەی چارەسەری سوریا دەبێت.
ئەمین عەلیکۆ، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە دەڵێت" هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا وەک پاساوی تورکیایە وایە بۆ هێرشکردنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی."
سیاسەتمەداری کورد ڕۆژین موسا دەڵێت" شەڕەکە کاریگەرییەکی قووڵی هەیە لەسەر بەرژەوەندی هەموو مرۆڤایەتی چونکە پێویستی بە دیالۆگ و ڕێگای ئاشتییانە هەیە کە لەو ڕێگەیەوە ڕووسیا پێویستە چارەسەرەکان دابین بکات، پێش ئەوەی کاریگەری لەسەر بارودۆخی ئێستای سوریاش هەبێت."
لەلایەکی دیکەوە ڕژێمی سوریا پشتیوانی خۆی بۆ هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەربڕیوە.
ڕۆژی 25ی ئەم مانگە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا گوتی: سوریا پشتگیری ڕووسیا دەکات چونکە مافی ڕووسیایە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی فراوانبوونی ناتۆ، کە بووەتە هەڕەشەیەکی بەربڵاو بۆ سەر جیهان.
لای خۆیەوە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا گیێر پێدێرسن ڕۆژی هەینی 25 مانگی دوو ڕایگەیاند کە شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا دیپلۆماسیەتی نێودەوڵەتی لە سوریا ئاڵۆز دەکات.
Your browser doesn’t support HTML5