دکتۆر هەڵمەت غەریب: پوتن کەوتە هەڵەوە لەو هەڵسەنگاندنەی کە پێیوابوو دوای 48 کاتژمێری جەنگ دەچێتە نێو کیێڤەوە

دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە هەولێر و چاودێری سیاسی دەڵێت من پاساو نادەم بە کردەی لەشکری پوتن بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا, بەڵام پوتن لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ڕووسیا ئەو جەنگەی بەرپاکرد، چونکە وڵاتەکەی بە هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ گەمارۆ دراوە.

دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای زانستە سیاسییەکان دەڵێت دەتوانم بڵێم پوتن لە ڕووی سیاسییەوە ڕەوایی گەورە بە دەستی پوتنەوە هەیە بۆ پەلاماردانی ئۆکرانیا، لەبەرئەوەی چواردەەوری ڕووسیا وا خەریکە بە ناتۆ دەگیرێت، دەشڵێت پوتن گرنگی و بایەخی پێگەی جوگرافیای ئۆکرانیا بۆ ڕووسیا باش دەزانێت چییە. هەربۆیە ئەگەر ڕووسیا بیەوێت پارێزگاری لە سنوری خۆی بکات دەبێت ئەو مەترسیانە لەسەر سنورەکەی کە ناتۆ بۆی خوڵقاندوە نەهێڵێت.

دەشڵێت لەوانەیە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا زۆر بخایەنێت و بگاتە جەنگی بەرەیی و ناوشارەکان و کۆڵانەکان لە ئۆکرانیا، بەدووریشی نازانم ئەزموونی چیچان لە ئۆکرانیا دووبارە ببێتەوە.

دکتۆر هەڵمەت غەریب دەڵێت ئەو گەمارۆ ئابوریانەی لەلایەن ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپاییەوە بەسەر مۆسکۆدا سەپاندوویانە کاریگەری زۆر قورس دەکاتە سەر ئابوری مۆسکۆ و شەکەتی دەکات و درێژە دەکێشێت.

دکتۆر هەڵمەت ئاماژەشی بەوە کرد کە پوتن دەزانێت داگیرکردنی ئۆکرانیا واتای دەستگرتنە بەسەر بەشێکی ئەوروپادا، پوتن هەوڵدەدات جارێکی تر هەژموونی پێشووی رووسیا لە داڕشتنەوەی سیاسەتی جیهانی بگێڕێتەوە.

بۆ درێژەی گفتوگۆکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە

Your browser doesn’t support HTML5

وتوێژ لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب