ڕۆژی ٢٦ی مانگی 3 کە دەکاتە ڕۆژی شەممە رۆژێكی كاریگهر دهبێت بۆ پرۆسهی سیاسی عێڕاق كه بڕیاره پهرلهمانی عێڕاق كۆببنهوه و بهرهی ئینقاز كه پێكهاتوون له سهدر و حهلبوسی پارتی بتوانن ئەجێندا سیاسیەکەیان سەربخەن بە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.
بۆ ئەو مەبەستەش هەریەک لە کاندیدەکانی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی وەزیرانیان دیاری کردووە. لە هەوڵی ئەوەشدان کە بتوانن 220 پەرلەمانتار ڕازی بکەن لە دانیشتنەکەی رۆژی شەممەدا بەشدار بن، تاوەکو نیسابی یاسایی تەواو بکات و دانیشتنەکە بەڕێوە بچێت.
لایەنی بەرامبەر کە ئیتاری تەنسیقین ئەو بەرەیەن کە هەموو هەوڵەکانی خۆیان خستۆتە گەڕ، تاوەکو بتوانن دانیشتنەکە پەک بخەن، لە پێناو ئەوەی کە بەشی خۆیان لە حکومەتی ئایندە بەر لە هەر دانیشتنێک وەربگرن، بەر لەو دانیشتنە چارەنوس سازە، بوار بۆ دانوستان و رێکەوتن بمێنێتەوە.
بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئەم هەفتەیە تایبەت دەبێت بە باس و خواستی ئهو بابهته، به هۆكاری ههبوونی ڕاو سهرنجی جیاواز و بوونی سیناریۆی جیاواز لە مەڕ ئەو دانیشتنە هەستیارە، میوانهكانمان 5 شیکەرەوەی سیاسین. له بهغداوه بهرهو سلێمانی و ههولێر.
یهكێك له شیكهرهوه دیارهكانی عێراق جهبار مهشههدانی له بارهی دانیشتنی پهرلهمانهوه دهڵێت ''باشترین سیناریۆ ئهگهر دروستكردنی حكومهتی نوێ بێت، ئایا دهتوانێت حكومهتێك بێت بتوانێت له حكومهتهكانی دیكه جیاوازتر بێت، ئایا دهتوانێت حكومهتێكی دامهزراوه پێكبهێنن و دیدگایان بۆ حوكمڕانی جیاوازتر بێت له چاو حكومهتهكانی ١٩ ساڵ لهمهو بهر کە حکومەتی شکست خواردوو بوون، ئایا دەتوانن حکومەتێکی دامەزراوە دروست بکەن بە دڵنیاییەوە ناتوانن."
زۆرێک لە چاودێرانی دی، هاوتای یاسین تەها کە شارەزایەکی باشی دۆخی عێراقە، لای وایە لە دوای دانیشتنی پەرلەمان بۆ یەکلایی کردنەوە دەستوور، ئەم کۆبوونەوەیەی رۆژی شەمە گرنگیەکەی هاوتای ئەو رۆژەیە "دانیشتنەکە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە کە لە رابردوو، ئەو پۆستە و پرۆسەکەی ئەوەندە مشتومڕ ئامێز نەبووە، وەک ئەمجارە کە کار گەیشتووەتە سەر قۆڵ بادان و دەست شکانەوەی دوو لایەن بەسەرر یەکتریدا کە لایەنێکیان دەیەوێ زۆرینە حکومەت پێک بهێنێ و لایەنێکی تریان باوەڕی بە بەش بەشینەو سازان هەیە. لە دوای 2003 ەوە هیچ دانشتنێکی پەرلەمان هێندەی ئەم دانیشتنە گرنگ نەبووە، بە بڕوای من کۆکردنەوەی 220 ئەندامیش کارێکی ئاسان نییە".
پۆستی سەرۆک کۆمار پۆستێکی سیادییەو لە دەوڵەتی عێڕاقی نوێشدا بەشی کورد بووەو لە ماوەی 4 جاری کابینە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق بەر یەکێتی نیشتیمانی کەوتووە و ئەمجارە پارتی دیموکرات کە لە بەرەی ئینقازدایە، یەکێتیش لە بەرەی ئیتاردان. چاویان لەسەر ئەو پۆستەیەو هەردوو لاشیان بەربژێریان بۆ سەرۆک کۆمار ئامادە کردووە. ئایا رێبەر ئەحمەد دەبێتە سەرۆکی عێڕاق یان بەرهەم ساڵح.
لەو بارەیەوە یاسین تەها پێی وایە جانسی کاندیدەکەی پارتی بەهێزترە "رێبەر ئەحمەد زۆرترین چانسی هەیە، بەو پێیەی نوێنەرایەتی کوتلەیەک دەکات کە 170 بۆ 180 کورسی مسۆگەرن، بە رێکەوتنی دوو لایەنە شیعییەکە بێت یان بە دەنگی زۆرینە، هەر ئەو شانسی زیاترە، بە بڕوای من یاریەکە لە رووە کوردیەکەیەوە کۆتایی هاتووە".
سەرتیپ جەوهەر وەک شیکەرەوەو چاودێریکی سیاسی دیدگای لەسەر ئەوەی کە لە ئەگەری لەدەست دانی ئەو پۆستە لە لایەن یەکێتیەوە، کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە کوردستان. لەو بارەیەوە سەرتیپ دەڵێت "تا کۆتا چرکە ساتیش، شانسی یەکێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار زۆر بەهێزە، هەم ئیران وئەمریکیەکانیش خواستیان لەسەرێتی، ئەگەر بێت و سەرۆک کۆمار لە بەغداد بۆ پارتی بێت، خەلەل لە کوردستان دروست دەبێت."
دۆخی سیاسی عێراق زۆر ئاڵۆزە، بەهۆی جیاوازی پێکهاتەیی و هەبوونی نەتەوەو مەزهەبو ئاینی جیاواز، هەروەها هەژموونی وڵاتانی هەرێمی و نێو دەوڵەتی لەسەر عێراق. لە هەر وڵاتێکی پێشکەوتوو خوازدا، بەردەوام دوای هەڵبژاردن زۆرینە حکومەت پێک دەهێنن و لایەنەکانی تری ئەو هەڵبژاردنانە دەبنە ئۆپۆزسیۆن.
لیستی براوەو ئەو کوتلەیەی کە بە بەرەی ئینقاز ناسراون دەخوازن حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دروست بکەن، بەڵام ئایا ئەو جۆرە لە حوکمڕانیە بۆ عێراق دەشێت. لەو بارەیەوە کەمال رەئوف وەک شیکەوەرەیەک دەڵێت "من پێم وایە ئەگەری هەیە دانیشتنەکەی رۆژی شەمە روو نەدات بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابەوە. ئەگەر تەواویش بێت، بەم شێوەیە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران کێشەکانی عێراق بەرەو قووڵ بوونەوەی زیاتر دەبات، نەوەکو چارەسەری. بەنموونە ئەوانەی کە دەستیان هەبووە لە دامەزراندنی دەوڵەتی قووڵی عێڕاقدا، بەشدار نابن. ئەوەش وادەکات هێشتا ئەو خەونەی کە دەخوازێت، هێزێکی نیشتیمانی لە عێڕاق دروست ببێت کە نەتەوە و مەزهەب گەرایی تێبپەڕێنێت. هێشتا لە حاڵەتی لە دایک بووندا نییە. ڕەنگە ئەگەر وەکو تێۆر سەیری بکەین تیۆرێکی جوانی حوکمڕانیە، بەڵام لە رووی عەمەلیەوە، عەمەلی نییە و عێراق بەرەو کارەسات دەبات. بڕواناکەم پەرلەمانتارەکان بچنە پای ئەوەوە و دروست بوونی حکومەتێکی بەو شێوەیەوە."
ڕەنگە زۆرێک لە نوسەرو کەسانی سەربەخۆ و رۆشەنبیران لە عێراق و لە هەرێمیش داخوازی ئەوەبن وەک هەر سیستمێکی دی لە دنیادا، عێراق و هەرێمیش وەهای لێ بێت، زۆرینەی براوەی هەڵبژاردن دەسەڵات بگرنە دەست و ئۆپۆزسیۆنێکی کارا بێتە کایەوە. بەڵام ئەم جۆرە دەسەڵاتە تەندروستە، کەی لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان زەمینە لە بار دەبێت. لەو بارەیەوە کەمال رەئوف پێی وایە ئەوانەی ئەو بانگەشەیە دەکەن لە ئێستادا کە زۆرینەیەکن، بڕوانیتە مێژویان پێچەوانەکەی دەبینیتەوە، لەو بارەیەوە دەڵێت "ئەوانەی ئێستا پاڵپشتی ئەوەن، خۆیان لە بنچینەوە کێشەیان هەیە، ئەمانە هێز گەلێک نین لە رابردودا هێزێکی نیشتیمانی بوو بن، بە پێچەوانەوە لایەنی سەدریەکان تاڕادەیەک توندڕەو بوون لەسەر مەزهەب گەرایی و مەسەلەی ناسیونالیستیش، هەروەها پارتی دیموکرات بڕوای بە جیابوونەوەو سەربەخۆیی هەیەو خاوەنی ریفراندۆمە، باوەڕی هەر بە دەوڵەتی عێراق نیە. سونەکانیش بە داخەوە بەردەوام ئەجێندای وڵاتانی دی جێبەجێ دەکەن و دیدێکی نیشتیمانیان نیە، گومان لە پێکهاتەکانی ئەو پرۆژەیە دەکرێت."
پارتی و یەکێتی ئەمە دووەم جارە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەچنە کێبڕکێوە، بەڵام ئەمجارە بەسەر نێو ماڵی شیعەشدا دابەش بوون، لە کاتێکدا بەردەوام کورد لە رابردوودا وەکو ئەو لایەنە دەکەوتەوە کە دەبووە مایەی ریکەوتنی لایەنە عێڕاقیەکان، ئایا ئەمجارە کورد کە بووەتە بە بەشێک لە ململانێی نێوان ماڵی شیعە.
دۆخی سیاسی کورد لەو نیوەندەدا بە کوێ دەگات؟ لە هەمان کاتدا ئایا پۆستی سەرۆک کۆمار چی بەسەر پەیوەندیەکانی پارتی و یەکێتیدا دێنێت؟ کە هەردوو لایان لە هەرێمەکە خاوەنی ناوچەی جوگرافیای خۆیان و هێزی خۆیانن، لەو بارەیەوە، سەرنوسەری رۆژنامەی خەبات کە زمان حاڵی پارتی دیموکراتە، سەلام عەبدوڵا پێی وایە دەبوو یەکێتی پشتیوانی کاندیدەکەی پارتی بوایە "ئەم جۆرە پۆستانە نابێت قۆرغ بێت بۆ لایەنێک، چەندین ساڵە ئەو پۆستە لای یەکێتیە، چی دەبێت ئەمساڵ تاقی بکرێتەوە، ئایا پارتی دیموکرات دەتوانێت سوود لەو پۆستە وەربگرێت، هەر نەبێت بتوانێت پارێزەری دەستوور بێت کە دادگای فیدراڵ و پەرلەمان نەتوانن تەجاوزی بکەن. پێویست بەوە ناکات یەکێتی وەها لێکی بداتەوە کە ئەو پۆستە لەو سەندراوەتەوە. بەراستی لەو ماوە دورو دریژەی ئەو پۆستە بەدەستیانەوە بووە کورد نەیتوانیوە سوود لەو پۆستە وەربگرێت، بۆ نموونە 16 ئۆکتۆبەر ئەو کەسەی ئەو پۆستەی بەدەستەوە بوو، هێچ هەڵوێستێکی نەبوو، لە کاتێکدا بەپێی دەستوور ڕێگە نادرێت کە هێزی سوپای عێراقی بەکاربهێنرێت بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێکان لە نێوان پێکهاتە عێڕاقیەکاندا، بەپێچەوانەوە هەر بێ دەنگ بوو، با ئەمجارە سەرۆک کۆمار لای پارتی بێت، بزانین دەتوانێت شتێکی باشتر بکات، لە چاو ئەواندا."
Your browser doesn’t support HTML5