نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی تۆپبارانەکەی ناوچە گەشتیاریەکەی زاخۆ دەکات

فەرحان حەق ، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندنێکدا بڵاویکردۆتەوە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆپبارانە کوشندەکەی ڕۆژ چوارشەممەی سەر ناوچە گەشتیارییەکەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک لە هەرێـمی کوردستانی عێراق سەرکۆنە دەکات، کە بەپێی ڕاپۆرتەکان هەشت هاوڵاتی سڤیڵ کوژراون و 23 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها فەرحان حەق لە ڕاگەیاندنەکەدا دەڵێت "سکرتێری گشتی داوا دەکات لێکۆڵینەوەی خێرا و گشتگیر لە ڕووداوەکە بکرێت، وە دڵنیایی بدرێت لەوەی لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت."

لە کۆتای ڕاگەیاندنەکەدا سکرتێری گشتی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان کرد و هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەی بۆ بریندارەکان خواست.