زیندانییەکی سیاسی پێشووی کورد لە ئێران، کە لە میانەی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکانی ئەمدواییەدا دەستگیرکرابوو بەهۆی برینەکانی لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان ئەمڕۆ دووشەممە گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی نێو ئێران محمەد حاجی ڕەسووڵ پوور، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە نەخۆشخانەی قولیپوری شاری بۆکان گیانی لەدەستداوە.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ و تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کە هەردووکیان پشت بە سەرچاوەکانی نێو ئێران دەبەستن، هەواڵی گیانلەدەستدانی حاجی ڕەسووڵ پووریان پشڕاست کردووەتەوە.
#محەممەد_حاجی_ڕەسوڵ_پوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، کە لە کاتی بەرخۆدانی خەڵکی #بۆکان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەرکرابوو و بەهۆی ئەشکەنجە لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کەوتبووە کۆما، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی "قلی پور" گیانی لەدەست دا.#ژینا_ئەمینی pic.twitter.com/xyiB1WzbG9
— Hengaw Human Rights Organization (@HengawO) December 18, 2022
ڕێکخراوی هەنگاو دەڵێت یەکێک لە هۆکارەکانی خراپبوونی ڕەوشی تەندروستی بەهۆی ئەو بووە کە لەکاتی دەستبەسەریدا لە گرتووخانەی ناوەندی شاری بۆکان هێزەکانی حکومەت ڕێگەیان نەداوە بۆ ماوەی 20 ڕۆژ ئاو بخواتەوە.
محەمەد حاجی ڕەسوڵ پوور، لەوەتای دەستپێکردنی شۆڕشی ژیناوە دووجار لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە شاری بۆکان دەستگیر کراوە. ئەو لە 11 ی مانگی 10 دەستگیرکرابوو پاش شازدە ڕۆژ لە زیندان بە دستەبەری ئازادکرا. پاشان دواجار لە 23 ی مانگی 11 جاێکی تر دەستگیرکرایەوە هەتا ئەو کاتەی بەهۆی خراپبوونی باری تەندروستی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە. پاش پێنج ڕۆژ لە بێهۆشی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 19 ی مانگی 12 ی 2022 گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕێکخراوی هەنگاو پێشتر محەمەد حاجی ڕەسوڵ پوور بە تۆمەتی پروپاگەندەکردن بۆ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سزای پێنج مانگ زیندانی درابوو و پاش تەواوبوونی حوکمەکەی لە 13 ی 4 ی 2022 ئازاد کرابوو.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە تویتێکدا مەڕاسیمی بە خاک سپاردنەکەی بڵاو کردووتەوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەز، محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو و لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی بۆکان کە لە نەخۆشخانەی ئەم شارەدا لە کۆمادا بوو، گیانی لەدەست دا.#ژن_ژیان_ئازادی #ژینا_ئەمینی#كوردستان #بۆکان pic.twitter.com/F9ET7l9wIv
— حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish) December 19, 2022
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەڵێت لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەمە هەشتهەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە بەهۆی ئەشکەنجەدان لە ناوەندە ئەمنییەکانی ناوچە کوردییەکاندا. ڕێکخراوی هەنگاویش ئەو ژمارەیەی بە 10 کەس ڕاگەیاندووە.
#Mohammad_Haji_Rasulpour, a detainee from the Bukan popular protests, was hospitalized in the intensive care unit of a hospital after his temporary release from prison due to his deteriorating condition caused by torture during his detention. On Monday Dec 19 he lost his life. pic.twitter.com/4lNKbiXF2I
— Kurdistan Human Rights Network (KHRN) (@KurdistanHRN_En) December 19, 2022
بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی هرانا کە پشت بە زانیارییەکانی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران دەبەستێت، لەوەتای ئەم خۆپیشاندانانە لە 17 ی مانگی 9 وە دەستیانپێکردووە بەلایەنی کەم 502 کەس کوژراون لە ناویاندا 69 کەس لەوانە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە.