بلینکن: ڕەنگە چین بیر لە پێشکەشکردنی هاوکاری کوشندە بۆ ڕووسیا بکاتەوە

Your browser doesn’t support HTML5

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە ڕەنگە چین بیر لە ناردنی هاوکاری کوشندە بکاتەوە بۆ پشتگیریکردن لە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا. گرژییەکانی ئەمەریکا و چین زیادیان کردووە دوای ئەوەی ئەمەریکا لە سەرەتای ئەم مانگەدا باڵۆنێکی سیخوڕی چینی گومانلێکراوی خستە خوارەوە.