خۆپیشاندەران لە بەغدا دەڕژێنە ناو باڵوێزخانەی سوید

هێزە ئاسایشییەکانی عێراق پاسەوانی دەرگای چوونە ژوورەوەی باڵیۆزخانەی سوید دەکەن 29ی شەشی 2023

بە دەیان هاووڵاتی عێراقی کە لە بەغدا خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا لە دژی سوتاندنی قورئان لەلایەن هاووڵاتییەکی عێراقییەوە لە سوید، ڕژانە ناو باڵوێزخانەی سوید لە بەغدا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس، خۆپیشاندەران لایەنگری موقتەدا سەدر بوون و تەنها نزیکەی 15 خولەک لەناو بینای کونسوڵخانە ماونەتەوە.

دوای هێنانی هێزی ئاسایش بۆ ڕێگری لە دروستبوونی توندوتیژی، خۆپیشاندەرەکان بە ئاشتی چوونەتە دەرەوە.

چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تویتەر بڵاو بوونەتەوە کە نیشان دەدات خۆپیشاندەران دەچنە نێو باڵیۆزخانەی سویدەوە.

پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، هاووڵاتیەکی عێراقی لە سوید قورئانی لەبەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکۆڵم سووتاند، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سەرکۆنەی ئەو کردارەیان کرد.

موقتەدا سەدر، کەسایەتی ئاینی کاریگەری شیعەکانیش لە عێراق داوای کرد خۆپیشاندان لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا ئەنجام بدرێت و داوای دوورخستنەوەی باڵیۆزەکەی کرد، بە تۆمەتی ئەوەی دەوڵەتەکەی "دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسلام"دا دەکات.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی دڵشاد ئەنوەردایە:

Your browser doesn’t support HTML5

دڵشاد