فەڕەنسا دەڵێت هیچ ئامڕازێکی کوشندە بەکارنەهاتووە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەکەیان لە نەیجەر

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممە تۆمەتەکانی بەرپرسانی سەربازیی نەیجەری ڕەتکردەوە کە گوایە هێزەکانی ئاسایشی فەڕەنسا ئامڕازی کوشندەیان بەکارهێناوە بۆ وەڵامدانەوە، لە کاتێکدا کە لایەنگرانی ئەنجومەنی سەربازیی نەیجەر ڕۆژی یەکشەممە هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە نیامی.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی " دوێنێ بەشێوەیەکی توندوتیژ هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە نیامی لەلایەن چەند گروپێکەوە کە دیار بووە ئامادە کرابوون، کە هێزەکانی ئاسایشی نەیجەر بە تەواوی کۆنتڕۆڵیان نەکرد".

وتیشی " بەپێچەوانەی ئەوەی هەندێک لە بەرپرسانی سەربازیی نەیجەر دەیڵێن، هیچ ئامڕازێکی کوشندە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی فەڕەنساوە بەکارنەهێندراوە. "

سەرچاوە / ڕۆیتەرز