ئەمەریکا سزای دارایی دەسەپێنێت بەسەر 10 ئەندامی حەماسدا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە سزای سەپاند بەسەر 10 ئەندامی بزووتنەوەی حەماس و ئەوانەی کاریان لەگەڵ دەکەن و ئاسانکاریی داراییان بۆ دەکەن، لە نێویاندا فەرماندەیەکی سەرەکی، لەکاتێکدا ململانێکان دوای هێرشە کتوپڕەکەی ئەو گروپە چەکدارە بۆ سەر ئیسرائیل توندتر دەبێتەوە.

جانێت یێڵن، وەزیری خەزێنەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەمەریکا هەنگاوێکی خێرا و یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر بۆ بەئامانجگرتنی دارایی و ئاسانکارییەکانی حەماس دوای ئەنجامدانی ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانە و بێ ویژدانانەی بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیلی لەنێویاندا منداڵیش."

دوای ئەوەی گروپی چەکداری حەماسی فەڵەستینییەکان لە حەوتی مانگی دە هێرشێکی کتوپڕی کوشندەی کردە سەر ئیسڕائیل و بەهۆی ئەو هێرشە زیاتر لە 1300 کەس لە ئیسڕائیل کوژران کە زۆربەیان هاووڵاتی سڤیل بوون.

لە تۆڵەی ئەو هێرشە، ئیسڕائیل بە بەردەوامی بۆردومانی غەزەی کردووە و بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە 3000 فەڵەستینی کوژراون، نزیکەی 2.3 ملیۆن هاووڵاتیش ئاوارەبوون.