ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە مایک جۆنسنی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژارد.
لە دەنگدانەکەدا جۆنسنی نوێنەری ویلایەتی لویزیانا بە 220 دەنگ وەک سەرۆکی نوێ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا و حەکیم جێفری کاندیدی دیموکراتەکان کۆی گشتی 210 دەنگی نوێنەرانی پارتەکەی بەدەستهێنا.
کەڤن مەکارتی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لە 3ی مانگی دەو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لەو کاتەوە چەندین هەڵبژاردن کرا بڵام کەسێک هەڵنەبژێردا هەتا ئەمڕۆ چوارشەممە.
لە ئەنجومەنی نوێنەراندا کۆمارییەکان بە 221 کورسی زۆرینەن بەرامبەر بە دیموکراتەکانی کە 210 ئەندامیان هەیە.