مامۆستایانی ناڕازی: سکاڵا لەسەر بازگەکانی حکومەتی عێراق تۆماردەکەین

Your browser doesn’t support HTML5

دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە لە بازگەکانی حکومەتی عێراق ڕێگری لە چوونی مامۆستایان بۆ بەغدا کرا، هەفتەی یانزەهەمی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، جەختیان لەسەر داواکاریەکانیان و بەردەوامیدان بە بایکۆت کردەوە.