ئێوارەی چوارشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئالینا ڕۆمانۆوسکی کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكران."
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت خاتوو ڕۆمانۆوسکی پشتیوانی ئەمەریکای بۆ عێراق و هەریمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە " ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى."
هەر هەمان ڕۆژ لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری جیهان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جەیک سولیڤاندا کۆبووەوە و لە کۆبونەوەکەدا وەک کۆشکی سپی دەڵێت " سولیڤان بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییە بالیستیکییە شەڕانگێزییەکانی ئێرانی کرد بۆ سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان."
کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ کاربەدەستە ئەمەریکاییەکان لە کاتێکدایە ئەمەریکا هێرشەکانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەی ئێرانی بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان شەرمەزار کرد، کە تیایدا 4 کەسی سڤیل گیانیانلەدەستدا.