پشتگیری واشنتن بۆ ئیسرائیل دوای هێرشە ئاسمانییە "دڵتەزێنەکەی" سەر کەمپی ڕەفەح

Your browser doesn’t support HTML5

کۆشکی سپی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر کەمپی پەنابەران لە ڕەفەح بە "دڵتەزێن" وەسف کرد، بەڵام هیچ هەنگاوێکی بۆ سنووردارکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل یان گۆڕینی سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە نەگرتەبەر.