لەکاتێکدا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح تا دێت فەراوانتر دەبن، بایدن هەوڵ بۆ ئاگربەستی نێوان لایەنەکان دەدات

Your browser doesn’t support HTML5

لەکاتێکدا هێزەکانی ئیسرائیل تا دێت بۆ ناو شاری ڕەفەح لە باشووری غەززە، پێشڕەویی دەکەن، سەرۆک جۆو بایدن ڕایگەیاند کە حەماس توانای خۆی لەدەستداوە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی گەورە بۆ سەر ئیسرائیل و پشتگیری لەوە کرد کە بە وتەی خۆی دوایین پێشنیاری ئیسرائیلە بۆ ئاگربەست و کۆتایهێنان بە شەڕەکە.