زیلێنسکی لە بەردەم ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتاری ساڵانە پێشکەش دەکات

ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتاری خۆی پێشکەش دەکات ، لەکاتێکدا هەوڵدەدات پشتیوانی جیهانی مسۆگەربکات لە پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا کە ڕەنگە گۆڕانکاری لە پشتوانی سەرەکیدا بکات.

زیلێنسکی بە جلوبەرەگە سەربازییەکانییەوە، ساڵێک لەمەوبەر یەکەم دەرکەوتنی لە کاتی جەنگدا لەبەردەم کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەنجامدا، کاتێک داوای فشاری نێودەوڵەتی لەسەر ڕووسیا دەکرد بەهۆی هێرشەکانییەوە بۆ سەر وڵاتەکەی.

دوای ساڵێک ئۆکرانیا ڕووبەڕووی فشارێکی زیاتر دەبێتەوە، لەکاتێکدا سەربازانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵات پێشڕەوی دەکەن.

وتارەکەی زیلێنسکی لە کۆبونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، دوای ڕۆژێک دێت کە بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا خۆی شەڕەکان ڕاناگرێت و "تەنها دەتوانرێت ناچار بکرێت بۆ ئاشتی".

لە هەمان کۆبوونەوەدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە وڵاتان کرد پشتگیری لە ئۆکرانیا بکەن و وتی کە ئەوان خەبات بۆ مانەوەی ئۆکرانیا دەکەن.

ناوبراو گوتی "ئەگەر وڵاتان واز لە پشتیوانی ڕووسیا بهێنن، ئەوا بەم زووانە لەشکرکێشیی پوتین کۆتایی پێدێت" بەڵام ئەگەر "وڵاتان واز لە پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا بهێنن، ئەوا ئۆکرانیا بەم زووانە دەکرێت کۆتاییپێبێت".

نوێنەری ڕووسیا ترسەکانی بلینکن بۆ ئۆکرانیا ڕەتکردەوە.

ڤاسیلی نێبێنزیا سەبارەت بە ئۆکرانیا وتی "هەڕەشەی هیچی لێناکرێت، ئێمە لە دژی ئەو شەڕ ناکەین. ئێمە دژی ڕژێمێکی تاوانبار دەجەنگین کە دەستی بەسەر دەسەڵاتی کیێڤدا گرتووە و خەڵکەکەی بەرەو کارەسات دەبات. وە ئەمە شەڕێک نییە بۆ خاک، سەرەڕای ئوەی دوژمان ئەم ئیدیعایە دەکەن. ئەمە خەباتێکە بۆ داننان بە مافەکانی خەڵکدا."

هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیدا وتارەکانی سەرکردەکانی دیکە کە لە ڕۆژی چوارشەممە پێشکەش دەکرێن، بریتین لە وتاری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و نانا ئاکوفۆ ئادۆ سەرۆکی غانا و پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا و باسیرۆ دیۆمای فای سەرۆکی سنیگال و دانیال نۆبۆا سەرۆکی ئیکوادۆر و هیلدا هاین سەرۆکی دوورگەکانی مارشال.

.