لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی دایە کۆماری ئیسلامی ئێران کە خۆی بەدوور بگرێت لە هەر جۆرە وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە تۆڵەسەندەوەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە.
ئۆستن ئاماژەی بەوە کرد و گوتی "ئێران نابێت لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل هەڵە بکات و هێرشەکە ئیسرائیل دەبێ خاڵی کۆتایی ئەم هێرشانە بن."
ئۆستن هەروەها لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی جەختی لە گرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.
بەگوێرەی پەنتاگۆن، ئۆستن هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمەریکا بە تەواوی ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی و دامەزراوەکان و هاوبەشە ئەمەریکاییەکانی لە ناوچەکەدا و بڕیار وایە ڕێگری لە هەر کردەیەک بکات لە خراپ بەکارهێنانی گرژییەکان یان پەرەسەندنی ململانێکان لە ناوچەکەدا.
سەرچاوە/ مێدێڵ ئیست ئای