سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت دەتوانێت بوونی هێزەکانی کۆریای باکور لە کورسکی ڕووسیا پشتڕاست بکاتەوە

سکرتێری گشتی ناتۆ مارک روتە ڕۆژی دووشەممە دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی کۆریای باکور ڕەوانەی ڕووسیا کراون و یەکەکانی سەربازی کۆریای باکور لە ناوچەی کورسک جێگیر کراون.

دوای ئەوەی بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ناتۆ لە لایەن شاندێکی کۆریای باشوورەوە زانیارییان پێگەیشت، ڕوتە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: قووڵبوونەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکور هەڕەشەیە بۆ سەر هەردوو ئاسایشی هیندۆ پاسیفیک و یۆرۆ ئەتڵەسی.

هێزەکانی ئۆکرانیا لە مانگی هەشتدا هێرشێکی گەورەیان کردە سەر کورسک و لە ناوچەکەدا ماونەتەوە.

ڕوتە گوتی بڵاوەپێکردنی ‌ئەو هێزانەی کۆریای باکور " هەڵکشانی بەرچاوی تێوەگلانی پیۆنگیانگە لە "شەڕی نایاسایی" ڕووسیا لە ئۆکرانیا و پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و "فراوانبوونی مەترسیەکانی" شەڕەکەیە.

گوتیشی بڵاوەپێکردنی هێزەکانی کۆریای باکور نیشانەی "زیادبوونی نائومێدی" ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیایە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز