سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانیی چڕیان لە سوریا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە دوو چەکداری داعش کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
فەرماندەیی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا (CENTCOM) لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە ڕایدەگەیەنێت "چەکدارانی داعش بارهەڵگرێکی پڕ لە چەکیان لە پارێزگای دێرەزووری سوریا دەگواستەوە کە پێشتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی سوریا و ڕووسیادا بوو.
CENTCOM لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت هێرشەکە"بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی ئەمەریکا لەگەل هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا بۆ تێکدان و لەناوبردنی هەوڵەکانی تیرۆرستان بۆ پلاندارشتن و خۆڕێکخستنەوە بە ئامانجی هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤیل و لەشکری ئەمەریکا و هەروەها هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری ناوچەکە و دەوروبەری."
ژەنەڕاڵ مایکل ئێرک کۆرێڵا فەرماندەی سێنتکۆم دەڵێت هەموو سەکردە و ئەندامەکانی داعش بە توندی دەکەنە ئامانج بەوانەشەوە کە هەوڵ دەدەن لە دەرەوەی سوریا کاری تیرۆرستی ئەنجام بدەن.