وەزیری بەرگری ئەمەریکا دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گەشتێکی هەڵدەوەشێنێتەوە

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن

بەرپرسێکی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن گەشتێکی بۆ بڕۆکسل هەڵوەشاندووەتەوە کە بڕیار بوو لەو گەشتەدا بەشداری لە کۆبوونەوەکانی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ناتۆدا بکات، ئەوەش دوای ئەوەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە ماوەی ڕابردوودا وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پات ڕایدەر ڕایگەیاند وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی واڵتەر ڕیید، ئەوەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی " چەند نیشانەیەک کە ڕەنگە پەیوەست بن بە کێشەی میزەڵدانەوە."

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ئۆستن توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پڕۆستات بوو. دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەکە و نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز