مەرگی پـزیشکەکەی چین ناڕەزایی زۆری لەو وڵاتە لێکەوتەوە

دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی مردنی ئەو پزیشکەی کە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ یەکەم جار لە چین ئاشکراکرد، توڕەیـیەکی بێ‌پێشینە شێواز لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکاندا سەری‌هەڵدا و پاڵی بە دەزگای سانسۆری چینیەوە نا بێتە سەر خەت.

بەرپرسان لە دەزگای سانسۆری چینی دووچاری سەرسوڕمان هاتن دوای ئەوەی رەخنەکانی توڕەیی، خودی دەزگای سانسۆری گرتەوە.

لە پێشهاتەیەکی کەم شێوەدا نووسینەکانی سەر ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەوانەی رەخنەیان لە خراپی مامەڵەی دەسەڵاتدارانی چینی لەمەڕ مەرگی پزیشک " لی وینلیانگ" گرت بۆ ماوەیەک نووسینەکان بۆ چەندان کاتژمێر لەسەر ماڵپەڕەکان مانەوە ، بەرلەوەی نووسراوەکان لاببرێن.

پـزیشک لی وینلیانگی تەمەن 34 ساڵان، لە 30 مانگی دوازدەدا پەیامێکی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڕێیانی نارد بەر لەوەی ببێتە یەکێک لەو هەشت کەسەی کە ئاگاهییان لەبارەی ڤایرۆسەکەوە دابوو ، پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بانگێشتی کردبوون.

رۆژنامەیەکی حکومەتی چینی هەواڵی مردنی پزیشکەکەی راگەیاند بەرلەوەی نەخۆشخانە هەواڵەکە رەتبکاتەوە و پاش چەند کاتژمێڕێک بە فەرمی مەرگی پزیشکەکە رابگەیەنێت، ئەو کارەی ئەو چینیانەی توڕەکرد کە هەستیانکرد لە مەرگی پزیشکەکەدا دەستی حکومەتی تێدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی لێکەوتەکانی دوای مردنی پزیشک لی وینلیانگ.

هاوڵاتیەکی چینی لە تویتێکیدا نووسبووی "چاوەڕوانتان کرد هەتا ئەو کاتەی دەخەوێن ئینجا هەواڵی مردنی پـزیشکەکە بڵاوبکەنەوە، بەڵام ئێمە نەخەوتووین."

سەروسەوداکردنی دەسەڵاتدارانی چینی لەگەڵ مەرگی پزیشک لی وینلیانگ بووە مایەی شکاندنی ترس لە دەسەڵات بە شێوەیەک بنەماکانی دەوڵەتی چینی دەهاژێنێت.

هاوکات خانمێکی چینی نووسیویەتی " رێگە بە پزیشک لی وینلیانگ نەدرا بمرێت، هەتا ئەو کاتەی زۆربەی بەکارهێنەرانی ماڵپەرە کۆمەڵایەتیەکان چوون بۆ خەوتن."

توانجگرێکی دیکە دەڵێت جیهان وەک لە هزرماندا وێنامان کردبوو بەو جۆرە جوان نییە ، جا ئەگەر هەر یەکێک لە ئێمە لێرە بە تەواوی بەختەوەر بێت کە قسە لەسەر ئەوەی لە ئایندەدا ڕوو دەدات بکات، دەبێت دڵنیا بێت لە توڕەیی شەو.

پارتی کۆمۆنستی چینی سەرکوتی ئازادی رادەربڕینی تەنانەت بەرپرسانی حوکمەتیش دەکات ئەو کارەی لە سەرەتادا پاڵی بە بەرپرسانی شاری ووهان نا کە لە ئاستی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبکەنەوە.