چین ڕێوشوێنی توندتر دەگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

دەسەڵاتداران لە چین ئەمڕۆ هەینی هەوڵێکی مەزنیان بۆ سنووردارکردنی نەخۆشی کۆرۆنا بەخێرایی بەرفراوانکرد، لەبەر مەترسی تەشەنەکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 13 شار کە بەمەبەستی رێگریکردنە لە تەشەنەکردنی ئەم نەخۆشیە درمە کوشندەیە. هاوکات هاوڵاتیانی چینی کە لە ترس و دڵەڕاوکێدان پشکنینی تا یان بۆ دەکرا و ئاماری مەرگی ئەم نەخۆشیە گەیشتۆتە 26 کەس.

لەو دەمەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاندنی تەنگەتاوی لەسەر ئاستی جیهان راگرت ، ئەمەش وێڕای تۆمارکردنی حاڵەتی پشتڕاست کراو لە نێو شەش وڵاتی دیکەدا، بەڵام چین داخستنی چەند ناوچەیەکی راگەیاندووە ئەوەی کۆی دانیشتوانەکەی لە دانیشتوانی کەنەدا زیاترە.

چین ژمارەیەک چالاکی بە بۆنەی ساڵی قەمەرییەوە هەڵوەشاندەوە ، هاوکات داخستن بە شێوەی کاتی بۆ شاری ناسروا بە Forbidden City واتە کۆشکەکانی پادشایی لە ناوەڕاست بەیژین و دزنیلاند لە شەنگەهای و بەشێکی شورای مەزن راگەێندرا بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی زیاتری نەخۆشییەکە.

ئەم ڤایرۆسەی کە پێشتر نە ناسرابوو ئاگاهی هێناوەتە گۆڕێ لەبەر هاوشێوەیی نەخۆشییەکە لە SARS ، کە نیشانەکانی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەی هەیە ، ئەو نەخۆشییەی لە نێوان ساڵانی 2002 – 2003 لە چین و لە هۆنگ کۆنگ بە سەدان کەسی کوشت.

رێخراوی تەندروستی جیهانی گوتی ؛ چین روبەڕوی رەوشی تەنگەتاوی نیشتمانی بوەوە بەڵام نەیگەیاندە ئەوەی کە جاڕ لە بارەیەوە بدات ئەو کارەی کە هانی بۆ هاریکاری زیاتری جیهانی بدایە

نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی 12 دا لە شاری" ووهان" لە چین سەریهەڵدا کە ناوەندێکی پیشەسازی و گواستنەوەیە و دانیشتوانەکەی 11 ملیۆن کەسە و لێرەوە نەخۆشییەکە بۆ چەند ولاتێکی دیکە بڵاوبوەوە لەوانە بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا.

هاوڵاتیان لە چین لە ناوەڕاستی پشووی ساڵی نوێی قەمەریدان ، وەک نەریتێک کاتی خۆشیە بۆ گردبوونەوەی خێزانەکان و فێستڤاڵە گشتیەکان. بەڵام ئەمرۆ هەینی شاری ووهان لە چین بووە شارێکی مردوو چۆڵ و کەس بەسەر شەقامەکانیاوە نەدەبینرا و بازارو دوکانەکان داخرابوون.

دەسەڵاتدارانی چینی گوتیان ژمارەی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە شەوی رابردوو گەیشتە پتر لە 800 حاڵەت کە 177 حاڵەتیان لە رەوشی تەندروستی مەترسیداردا بوون، دەشڵێن 1،072 حاڵەتی گۆمانلێکراوی دیکەش هەبووە.