چین ئەمڕۆ هەواڵی حاڵەتی کەمتری ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە، بەڵام گوتیشی حاڵەتەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتدا بەرزبۆتەوە و لە پەکینی پایتەختی وڵاتیش ، حاڵەتی نوێی پەتاکەی بەخۆوە بینیوە .
هاوکات پـشکنینی پـزیشکی زیاتر بۆ خەڵکی دەکرێت بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی پەتاکە لەم کاتەی دەگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکانیان. لە هەمان کاتیش دەسەڵاتدارانی خۆجێی یارمەتی دارایی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەوەی ئەو پارەیە خەرجبکەن و بە هۆیەوە ئابوری زیان لێکەوتووی ئاکامی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوژێننەوە.
پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی چین کرژبوونەوەی ئابوریەکەی بۆ یەکەم چارەکی ساڵ بە رێژەی لەسەدا 6.5 رابگەیەنێت ، ئەمەش یەکەم کەمبوونەوەی رێژەی ئابوریە لەوەای ساڵی 1992وەوە ، واتە لەو ساڵەوەی چین یەکەم جار ئاماری کۆی بەرهەمی گشتی ناوخۆی وڵاتی وەرزی بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتمانی چین گوتی بۆ سێ رۆژی یەک لەدوای یەکە حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە کەمیان کردووە ئەمەش بەهۆی وەک گوتی گرتنەبەری رێوشوێنی توند لە سنوورەکانی چین.
سەرچاو / ڕۆیتەرز