پشێوییەکانی ناو فەڕەنسا ماکرۆن ناچار دەکەن سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا دوابخات

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا دواخست کە بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە دەستپێبکات، ئەمەش بەهۆی پشێوییەکانی ناو فەڕەنساوە کە ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامە و هۆکارەکەی کوژرانی هەرزەکارێک بوو لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە.

لەم ساڵدا ئەمە دووەمین جارە پشێوییەکان ماکرۆن ناچار بکەن سەردانەکانی بۆ دەرەوە دوابخات، پێشتریش پاشای بەڕیتانیا چاڕڵس سەردانێکی ماکرۆنی هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ناو فەڕەنساوە دژی یاسای چاکسازی لە موچەی خانەنشیناندا.

یاریدەدەرێکی ماکرۆن بە ڕۆیتەرزی وت " سەردانیکردنی دەوڵەتێک سەردانێکی دۆستایەتییە، تەنها ڕێوڕەسمییە، کاتێکی باشتر دەبێت بۆ ئەو ئەنجامدانی ئەو کارە."

وتیشی " فەڕەنساییەکان تێنەدەگەیشتن ئەگەر ' ماکرۆن ' بچووایە بۆ ئەڵمانیا. ئەم ڕۆژانە لە پاریس گرنگن."

وتەبێژێکی سەرۆکایەتی ئەڵمانیا وتی ڕۆژی شەممە ماکرۆن لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە قسەی لەگەڵ سەرۆکی ئەڵمانیا فرانک ڤاڵتەر شتاینمەردا کردووە و دۆخەکەی بۆ ڕوون کردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز