ناکۆکی دیموکرات و کۆماریـیەکان لەسەر تۆمەتبارکردنی سەرۆک ترامپ

بە فەرمی تۆمەتبارکردنی سەرۆک ترەمپ بە دوو مادە، هیچ پێناچیت لە ئەنجومەنی سەناتی زۆرینە کۆماری تێپەڕێندرێت، بەڵام ئەوە سیاسەتمەدارانی دیموکراتی رانەگرتوە لە داواکاری توندیان لە سەنەتۆرەکان بۆ ئەنجامدانی ئەوەی دیموکراتەکان بە کارێکی دروستی دەبینن کە ئەویش خۆی لە تۆمەتبارکردنی سەرۆک ترەمپدا دەبینێتەوە.

" ئادەم شێف" ی کۆنگرسمانی دیموکرات و سەرۆکی کۆمیەتی هەواڵگری لە ئاماژەکەی رۆژی پێنچ شەممە بۆ ئەنجومەنی سەنات گوتی؛ ئەگەر راستی گرنگی نەبێت ئەوا ئێمە فەوتاوین.

دیموکراتەکان کەیس لە دژی سەرۆک ترەمپ پێشکەش دەکەن و دەڵێن ترەمپ زیادەڕەوی لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی خۆیدا کردوە و هەروەها تەگەرە خستەن بەردەم هەوڵەکانی کۆنگرس بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە ئۆکرانیا پەیوەست بە تێوەگلانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.

جێڕڵد نادلەر ؛ بەرێوەبەری پرۆسەی ئیمپیچمێنتی سەرۆک ترەمپ لە خانەی نوێنەران گوتی ؛ قسەکەی ترەمپ کە دەڵێت ناتوانرێت بە هۆی خراپی بەکارهێنانی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئیمپیچ بکرێت ، ئەوە قسەیەکی بێواتای مەترسیدارە.

جێڕڵد نادلەر سەرۆکی کۆمیتەی دادوەری خانەی نوێنەران رۆژی پێنج شەممە دەستی بە دووەم رۆژ لە کەیسی پێشکەشکراوی دیموکراتەکان کرد لەمەڕ دادگایکردن سەرۆک لە سەنات ، واتە لەو شوێنەی کە 100 سەنەتۆر دواتر بڕیار دەدەن لەسەر ئەوەی کە ئایا سەرۆک تاوانبارە یان بێتاوانە.

جێڕڵد نادلەر گوتی سەرۆکێک کە وایببینێت دەسەڵاتی خۆی بێسنوورە، ئەمە بە ئاشکرا هەڕەشەیە لەسەر هاوڵاتیان . ناوبراو سەرۆک ترەمپ ی تۆمەتبارکرد بە خراپی بەکارهێنانی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی و بە خیانەتکردن لە وڵات و گەندەڵی لە هەڵبژارندیدا واتە لەو پیلانەی کە ناکرێت لێی خۆشبیت ، نادلەر دەڵیت هەموو ئەمانە دەگەنە ئاستی بنەمای دەستوری پەیوەست بە تاوانی گەورە و رەفتاری نابەجێ و لابردنی لەدەسەڵات. هاوکات گوتیشی ئەم کارانەی ترەمپ ئەنجامی داوون هەڵەن و نایاسایین و گوتیشی هەموو 44 سەرۆکەکانی پێش سەرۆک ترەمپ بەم کارەی توشی ئەوپەڕی خورپە و داچڵەکان دەبن.

جێڕلد نادلەر گوتی خراپی بەکارهێنانەکانی سەرۆک ترەمپ بۆ دەسەڵاتی سەرۆکایەتی تەنانەت سەرۆکی ئەو سەردەمە " نیکسن" شەرمەزار دەکات ، ئەو سەرۆکەی سەردەمی ساڵانی حەفتاکانی سەرۆکایەتیەکەی گەندەڵی تەنیبووی، هەربۆیە بەرلەوەی تۆمەتبار بکرێت خۆی لە شەرمەزاریدا دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی کێشایەوە.