ئەندەنوسیا گەشتی بە کۆمەڵی نەریتی ساڵانە لە شارەکان لە ڕەمەزاندا قەدەغەدەکات

سەرۆکی ئەندەنوسیا " جۆکۆ ویدۆدۆ" ئەمڕۆ سێشەممە گوتی وڵاتەکەی کۆچی بە کۆمەڵی نەریتی ساڵانە لە کۆتایی مانگی ڕەمەزان قەدەغەدەکات ، ئەوەی هاوڵاتیان تێدا بە کۆمەڵ لە شارەکانیان دەچنە دەرەوە ، ئەمەش لەو دەمەی ئەم وڵاتەی باشوری ئاسیا هەوڵی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.

ئاماری مردوانی ئاکامی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەندەنوسیا 616 کەسە کە بەرزترین ژمارەیە لە دوای چین لە رۆژهەڵاتی ئاسیادا. سەرۆکی ئەندەنوسیا پێشتر لە دژی قەدەغەکە بوو ، لەبری ئەوە هەوڵی دەدا هاوڵاتیان قایل بکات لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.

بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی ئاگاهیان دا لە مەترسی ڕێگەدان بە ملیۆنان کەس لە ئەندەنوسیای گەورەترین وڵاتی زۆرینە موسوڵمان لە جیهاندا، کۆچی بە کۆمەڵی نەریتی لە ماوەی ڕەمەزاندا ئەنجام بدەن کە لەم هەفتەیەدا دەست پێدەکات ، ببێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆکی ئەندەنوسیا بە ئامادەبوانی کۆبوونەوەی حکومەتەکەی گوت " من بڕیارم داوە رێورەسمی مودیک کە بە زمانی ئەندەنوسی واتای گەشتکردن دێت قەدەغە بکەم" هەربۆیە پێویستە ئامادەکاری پەیوەست بکرێت.

قەدەغەی گەشتی نەریتی هاوڵاتیان لە رۆژی هەینییەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و رێگەی چوون بۆ جاکارتای پایتەخت و ئەو شارانەش نادرێت ئەوانەی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرەنگاربوونەوەیدان.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز