گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئێران هەڵوەشێندرانەوە

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران لە زاری وتەبێژێکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانەوە بڵاویکردەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئێرانەوە هەڵوەشێندراونەتەوە هەتاوەکو کاتژمێر 6:00 خولەکی بەیانی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی ناوخۆ.

دەزگاکە لە زاری وتەبێژەکەوە بڵاویکردەوە گەشتەکان بەهۆی کۆتوبەندەکان لەسەر کارکردن هەڵوەشێندراونەتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

ڕۆژی سێشەممە ئێران کۆتوبەندی خستەسەر گەشتە ئاسمانییەکان، کاتێک کە هێرشێکی موشەکی کردە سەر ئیسڕائیل، هێرشێک کە ئیسڕائیل بەڵێنیداوە وەڵامی بداتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز