سەپاندنەوەی گەمارۆکانی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەسەر تاراندا ، ئابووری ئەو وڵاتەی زۆر لاواز کردوە هەروەها رژێمی ئێرانیش.
بهڕێز ئهسکندهری ههروهها دهڵیت، بۆ ئەوەی ئێران درێژە بە هاوکاریەکانی دراوی بۆ گروپەکانی سەر بەخۆی لە لوبنان و سوریا و لە یەمەن بدات ،ناچارە باری سەر شانی هاوڵاتیانی ئێرانی لە رووی داراییەوە قورستربکات بۆ ئەوەی درێژە بە هەژموونی خۆی لە هەرێمەکەدا بدات.
ئەحمەد ئەسکەندەری شیکاری سیاسی لە کاروباری ئێراندا دەڵێت بریا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ نەیگوتایە کە وڵاتەکهی پشتیوانی لە ناڕەزاییە جەماوەریەکانی ئێرانی دەکات چونکە بەرپرسانی ئێرانی ئەو قسەیە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەقۆزنەوە و دەڵین ناڕەزاییەکان دەستی دەرەکیان لە پشتەوەیە.
سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ ئەحمەد ئەسکەندەری شارەزا لە کاروباری ئێراندای سازداوە.
Your browser doesn’t support HTML5