بەهرۆز جەعفەر باس لە دوژمنایەتی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهانی درووست بوو ، بەڵام لە دوای یازدەی سەپتەمبەرەوە پەیوەندیە نێودەوڵەیەکان لەنگەری تێکچووە و لەنگەری ئەو کەشتیە لاسەنگ بووە ئەوەی پێدەگوترێت پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان.

"بەهرۆز جەعفەر" توێژەر و خوێندکاری دکتۆرا لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەڵێت؛ لە دوای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 وە ، ئێران بووەتە دوژمنی پلەیەکی دژ بە ئیسرائیل لە هەرێمەکەدا ، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل ئێران بە دوژمنی سەرسەختی دەوڵەتی جولەکە دادەنێت.

ناوبراو دەشڵێت هۆکارگەلێک هەن کەوا بکەن ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر پێگەی دۆست و لایەنگرانی تاران زیاد بکات. لەم وتوێژەیدا بەڕیز بەهرۆز ئاماژە بەو هۆکارانە دەکات.

تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ بەڕێز بەهرۆز جەعفەر توێژەر و خوێندکاری دکتۆرا لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ئەنجامی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتوێژ لەگەڵ بەهرۆز جەعفەر