لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنە کوردیەکان، ئیدارەی کەرکوک و لایەنە عەرەبیەکان بەهێنانی عەرەب لە حەویجە و ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ نێو کەرکوک تۆمەتبار دەکەن، بەڵام ئەوان ئەم تۆمەتانەی کوردەکان ڕەتدەکەنەوە.
رەوەند مەلا مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت "هاوردەکردنی عەرەب لە ئێستادا بۆ نێو کەرکوک بۆ هەر مەبەستێک بێت، درێژکراوەی هەڵمەتی بە تەعریبکردنی پارێزگای کەرکوکە لەلایەن حکومەتانی پێشوو بەوەی ئێستاشەوە، هەروەها بەمەبەستی تەواو لاوازکردنی پێگەی کوردە لەو پارێزگایەدا."
سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ، ئەم بابەتەی لەگەڵ رەوەند مەلا موحمەد ، ئەندامی سەرکادایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تاوتوێ کردووە.
Your browser doesn’t support HTML5