ئیسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی 26ی مانگی حەوت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پۆستێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تێکدانی ژێرخانی هێڵی شەمەندەفەرەکانی فەرەنسا لە سەروبەندی ئۆڵۆمپیادی پاریسدا لە ژێر کاریگەری میحوەرە خراپەکەی ئێران و ئیسلامییە توندڕەوەکاندا پلانی بۆ داڕێژراوە و ئەنجام دراوە.
کاتز وتی لەم هەفتەیەدا هاوتا فەڕەنسییەکەی ئاگادار کردووەتەوە و پێی وتووە " بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئیسڕائیل هەیەتی " ئێران " پلانی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی داڕشتووە دژی نێردەی ئیسڕائیل و سەرجەم بەشداربووانی ئۆڵۆمپیاد."
The sabotage of railway infrastructure across France ahead of the @Paris2024 Olympics was planned and executed under the influence of Iran%27s axis of evil and radical Islam. As I warned my French counterpart @steph_sejourne this week, based on information held by Israel, Iranians…
— ישראל כ”ץ Israel Katz (@Israel_katz) July 26, 2024
وتیشی " دەبێت ڕێوشوێنی توندی ڕێگریکردن بگیردرێتەبەر بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانگێڕییەکەیان. جیهانی ئازاد دەبێت ئێستا ئێران ڕابگرێت، پێش ئەوەی درەنگ ببێت."
بەڵام دەزگا هەواڵگرییەکانی فەڕەنسا دەڵێن هێشتا ڕوون نیە کێ لە پشت هێرشەکانی سەر هێڵە ئاسنینەکانەوە بووە، کە بووە هۆی پشێوییەکی بەرفراوان لە چەند کاتژمێرێک پێش مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی 2024 ی پاریسدا.
دوو بەرپرسی ئاسایش دەڵێن سەرەتا گومان لە چەپە توندڕەوەکان یاخود چالاکەوانانی ژینگە کراوە، هێرشەکانیش ڕەنگە " تاوانکاری " بووبێتن وەک لەوەی بەشێک بووبێتن لە پلانگێڕییەکی تیرۆر.
بەرپرسانی فەڕەنساش وتوویانە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان کارە تێکدەرەکان و یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا نیە.
ئەو تاوانانە دەکرێت سزای زیندانیکردنی 15-20 ساڵییان لەگەڵدا بێت.