ئیسڕائیل بەڵێن دەدات بە توندی وەڵامی حزبوڵا بداتەوە، دوای ئەوەی هێرشێکی حزبوڵا یاریگایەکی تۆپی پێی کردە ئامانج و 12 کەس کوژران

مەجدەل شامس

ڕۆژی یەکشەممە هەزاران کەس ئامادەی مەراسیمی پرسەکانی 12 منداڵ و نەوجەوان بوون دوای ئەوەی لە هێرشێکی ڕۆکێتدا بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان کوژران، ئیسڕائیلیش بەڵێنی تۆڵەیەکی خێراییدا دژی گروپی چەکداریی حزبوڵای لوبنان.

حزبوڵا ڕەتی کردەوە بەرپرس بووبێت لە هێرشەکەی سەر مەجدال شامس، کە لە دوای هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی حەماسەوە بۆ سەر ئیسڕائیل کوشندەترین هێرش بوو لە ناو ئیسڕائیل یاخود لەو ناوچانەدا کە لە ژێر دەستی ئیسڕائیلدان.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسڕائیل شەوی ڕابردوو لە باشووری لوبنانییاندا، بەڵام پێشبینی دەکرێت وەڵامە توندەکە دوای ئەوە بێت کاتێک سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو لە سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا دەگەڕێتەوە.

هاوکات خێزانەکان ئامادەی پرسەکان بوون لە گوندی دروزی مەجدەل شامس لە بەرزاییەکانی گۆلان، بەرزاییەکانی گۆلان لە شەڕی ساڵی 1967 ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەلایەن ئیسڕائیلەوە لە ژێر دەستی سوریادا دەرکرا و کۆنتڕۆڵکرا، هەروەها دواتر لکێندرا بە ئیسڕائیلەوە و زۆرێک لە وڵاتانی جیهانیش دانییان پێدا نەناوە وەکو خاکێکی ئیسڕائیل.

دۆلان ئەبو سالحی بەڕێوبەری ئەنجومەنی ناوخۆی مەجدال شامس وتی " ئێمە لە ساتێکی سەختتداین، تراجیدیایەکی قورس، ڕۆژێکی تاریک باڵی بەسەر مەجدال شامسدا کێشاوە."

حزبوڵا سەرەتا وتی ڕۆکێتی ئاڕاستەی پێگە سەربازییەکانی ئیسڕائیل کردووە لە بەرزاییەکانی گۆلان، بەڵام ڕەتی کردەوە دەستی هەبووبێت لە هێرشەکەدا بۆ سەر مەجدال شامس، وتی " بە دڵنیاییەوە هیچ دەستێکی نیە لەو ڕووداوەدا و سەرجەم بانگەشە هەڵەکانیش لەم بارەیەوە ڕەت دەکەینەوە."

بەڵام ئیسڕائیل وتی ڕۆکێتەکە لە باکووری گوندی چیبای باشووری لوبنانەوە هەڵدراوە و بە تەواوەتی حزبوڵای لوبنانی بە بەرپرس دانا لەو هێرشە، وتی " حزبوڵا بە تەواوەتی بەرپرسە " لە مەرگی ئەو منداڵانەی کە لە کاتی یاریکردندا بە تۆپی پێ کوژران.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل وتی " ئەو ڕۆکێتەی کە کوڕ و کچەکانمانی کوشت ڕۆکێتێکی ئێرانی بووە و حزبوڵا تەنها ڕێکخراوی تیرۆریستییە کە ئەو جۆرە ڕۆکێتەی لە جبەخانەکەیدا هەیە."

ئیسڕائیل و حزبوڵا چەندین مانگە لەسەر سنووری نێوان ئیسڕائیل و لوبنان تەقە لە یەکتری دەکەن، بەڵام هەردوولا وادەردەکەوت کە خۆیان بە دووربگرن لە پەرەسەندنی توندوتیژییەکان کە دەکرێت ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی بەرفراوان، هەروەها دەکرێت هێزەکانی دیکە بە ئەمەریکا و ئێرانیشەوە ڕاکێشێتە ئەو جەنگەوە.

بەڵام هێرشەکەی ڕۆژی شەممە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مەترسیداری دروست کرد، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای دان بە خۆداگرتنییان کردووە لە هەردوو لاوە، هۆشدارییانداوە لەسەر ئەوەی پەرەسەندنی گرژییەکان " دەکرێت ببێتە هۆی هەڵگیرسانی ململانێیەکی فراوانتر کە گڕ بەردەداتە سەرانسەری ناوچەکە و دەبێتە هۆی کارەساتێکی باوەڕپێنەکراو."

پێشتر وتەبێژێکی سەربازیی ئیسڕائیل بە ڕۆژنامەنووسانی وت شیکارییەکان دەریانخستووە کە ڕۆکێتەکە دروستکراوی ئێران بووە و لە جۆری فەلەق – 1 بووە. حزبوڵا ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە ڕۆکێتی فەلەق – 1 ی ئاڕاستەی بارەگا سەربازییەکانی ئیسڕائیل کردووە.

وەزیری دەرەوەی لوبنان عەبدەڵا بو حەبیب بە ڕۆیتەرزی وت حکومەتی لوبنان داوای لە ئەمەریکا کردووە ئیسڕائیل ڕازی بکات دان بە خۆیدا بگرێت. بو حەبیب وتی ئەمەریکا داوای لە حکومەتی لوبنان کردووە پەیامێک بگەیەنێت بە حزبوڵا و داوای لێبکات ئەویش دان بە خۆیدا بگرێت.

ڕۆژی یەکشەممە ئێران هۆشداریدایە ئیسڕائیل دژی " هەر سەرکێشییەکی نوێ لە لوبنان "، ئەمەش بەپێی بەیاننامەیەکی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسڕ کەنعانی. بەڵام وەزیری بەرگری ئیسڕائیل یۆواڤ گالانت لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ شوێنی هێرشەکە وتی " بە قورسی لە دوژمن دەدەین."

ئەمەریکا کە ڕابەرایەتی هەوڵە دیبلۆماتییەکانی کردووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی سەرانسەری سنووری نێوان لوبنان و ئیسڕائیل، سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی کرد و وتی هێرشێکی ترسناک بووە، بەڵام ڕاستەوخۆ حزبوڵای تۆمەتبار نەکرد.

کۆشکی سپی وتی ئەمەریکا پشتیوانی لە ئاسایشی ئیسڕائیل دەکات و پشتیوانییەکەشی جێگیرە و " بەردەوامیش دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بەم هێرشە ترسناکانە لەسەر هێڵی شین، ئەوەش دەبێت ئەرکی پێشینەمان بێت." هێڵی شین بریتییە لە سنووری پێشەوە نێوان لوبنان و ئیسڕائیل.

دیبلۆماتکارێکی باڵا کە سەنگی خستووەتە سەر لوبنان وتی ئێستا هەموو هەوڵەکان سەنگییان خستووەتە سەر خۆبەدوورگرتن لە جەنگێکی بەرفراوان.

ململانێکە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزاران کەس لە لوبنانیش و ئیسڕائیلیش. هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بوونەتە هۆی کوژرانی نزیکەی 350 چەکداری حزبوڵا لە لوبنان و زیاتر لە 100 هاووڵاتی سڤیل، بە کارمەندانی تەندروستی و منداڵان و ڕۆژنامەنووسانیشەوە.
سوپای ئیسڕائیل دوای هێرشەکەی ڕۆژی شەممە وتی بەهۆی هێرشەکانی حزبوڵاوە لە مانگی 10 ەوە تاوەکو ئێستا 23 هاووڵاتی سڤیل و لانیکەم 17 سەرباز کوژراون.

حزبوڵا بەهێزترین گروپی چەکدارییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە ئێران پشتیوانی لێبکات و دوای هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل بەرەیەکی نوێی دژی ئیسڕائیل کردەوە.

گروپە چەکدارییە عێراقییەکان و حوسییەکانی یەمەنیش تەقەیان لە ئیسڕائیل کردووە، ئیسڕائیل پێشتر لەم مانگەدا هێرشێکی ئاسمانی گەورەی کردە سەر بەندەری حودەیدەی یەمەن، ئەوەش وەکو تۆڵەیەک لە هێرشە ئاسمانییەکەی سەر تەل ئەڤیڤ کە بووە هۆی کوژرانی کەسێک. حەماسیش لە لوبنانەوە هێرشی موشەکی کردووەتە سەر ئیسڕائیل، گروپی سووننەی لوبنانی لەوێ هەیە کە بە جەماعە ئیسلامییە ناسراوە.

زیاتر لە 40,000 کەس لە گۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسڕائیل دەژین، زیاتر لە نیوەیان دانیشتووی دروزیین. دروزییەکان کەمینەیەکی عەرەبن و زۆرێکییان لە سوپای ئیسڕائیلدان و هەستێکی بەهێزییان بۆ ئیسڕائیل هەیە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز